هه‌واڵ

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بەردەوام دەبین لە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن

 ئۆتۆمبێلی مامۆستا ئاوات حەسەن و گوڵاڵە سدیق رێكخەرانی خۆپیشاندانەكانی مامۆستایان لە بەردەم ماڵەكانیاندا سوتێنرا . ئاوات حەسەن ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ڕايگەیاند( تائیستا چەندین هەڕەشەی كوشتن و ڕفاندنی لێ‌ كراوەو دەیانەوێت پاشەكشەی پێ‌ بكەن لە خۆپیشاندانی مامۆستایان. وه شەوی ڕابردوو لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە ئۆتۆمبیلەكەم سوتێنراوەو سكالای یاسایشم تۆماركردوە.

15282031_358742501140059_892410984_n

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی جەختیشكردەوە لە ڕەتكردنەوەی بڕیارەكەی وەزەراەتی پەروەردە بۆ دەسپێكردنەوەی دەوام لە سنوری پارێزگای سلێمانی و دەلێـت بەردەوام دەبین لە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن. وە گولاڵە سدیق وتی بەداخەوە كار گەیشتوەتە هەرەشە لەسەر گیانی خۆمان و كەس و كارمان و گەیشتە ئەوەی سەیارەكانمان بسوتێنن. به لام  بەردەوام دەبين و بەم كارانە ناكشێنەوە.

وەڵامێک بنووسە