هه‌واڵ

بە‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی رێكخراوه‌ قوتابی و خوێنكارییه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن له‌ سنووری سلێمانی و هه‌ڵەبجە‌ و ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕاپه‌رین

سڵاوی زانست و خه‌بات ماوستایانی ئازیز قوتابيانی ئاینده‌ی كوردستان …. به‌هۆی بارودۆخی ئابووری له‌ هه‌رێمی كوردستان ئێمه‌ درك به‌ باری گوزران و دۆخی ئابووری سه‌ختی ماموستایانی ئازیز ده‌كه‌ین، له‌ هه‌مان كاتیشدا دۆخی قه‌یرانی ئابووری كه‌ حكومه‌ت دووچاری بووه‌ نه‌ك هه‌ر ماموستایان به‌ڵكو سه‌راپای چین و توێژه‌كانی گرتۆته‌وه‌ به‌ كه‌سوكاری قوتابیان و خوێندکارنیش كه‌ داخستنی هۆڵه‌كانی خوێندن هێنده‌ی تر هه‌موانی دووچاری نیگه‌رانی كردووه‌ به‌ تایبه‌تی ماموستایانی به‌رێز كه‌ دڵنیاین ئه‌وانی زیاتر نێگه‌ران كردووه‌ به‌هۆی دابرانیان له‌ قوتابیان و خوێندكاران. ماوستایانی ئازیز..ئیمە لە ریکخراوەکانی خویندکاران و قوتابیان ئەرکی سه‌ره‌كیمان به‌رگریكردنه‌ له‌ ماف و داخوازییه‌كانی قوتابیان و خوێندكاران به‌ڵام ئێمه‌ له‌ چه‌ندین بۆنەدا به‌ به‌یاننامه‌ و به‌ یاداشت هه‌میشه‌ هاوهە‌ڵوێست بووین له‌گه‌ڵ گوشارەکانی ئێووه‌ بۆ سه‌ر لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا، وە پشتیوانی داواكاری و ماف و داخوازییه‌كانتان وه‌ستاوین و ده‌وه‌ستین، به‌ڵام پێمان وابووه‌ به‌فیرۆدانی كات نه‌‌ لە به‌رژه‌وه‌ندی ماموستایانە ‌ وە قوتابیان و خویندکارانیش زیانمه‌ندی یه‌كه‌من و لەپرۆسەی خویندن بێبەش دەبن . مامۆستایانی بەرێز: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ کە بڕیاریداوە بڕی 150،000 هه‌زار دینار بۆ ماموستایانی ده‌ره‌وه‌ی شارو و بڕی 100.000 هه‌زار دیناریش بۆ ماموستایانی ناوشار خه‌رج بكات هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مه‌ به‌ هه‌نگاوی سه‌ره‌تایی ده‌زانین بۆ پاڵپشتی ماموستایان وتەواوی باری سەختی ئابوریان باش ناکات به‌ڵام هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه‌ له‌ ئاست قه‌یرانی دارایی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ئه‌مرۆ به‌هۆی جه‌نگی به‌رگری له‌ خاك نیشتیمان قورسایی زۆری له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك دروست كردووه‌ كه‌ ده‌بێت به‌ هه‌موو لایه‌كمان له‌گه‌ڵی هه‌نگاو بنێین و پشتگیری له‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین. بۆیە داوا دەکەین : ۱ـ حکومەتی کوردستان دڵنیای تەواو بدات لە جێبەجیکردنی ئەم بریارە ۲ـ داوا له‌ ماموستایانی به‌رێز‌ ده‌كه‌ین ده‌رگای هۆڵه‌كانی خوێندن بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ته‌مه‌نێك له‌ به‌هاری ژیانیان بێبه‌ش نه‌بن له‌ په‌یامی زانست و په‌روه‌رده‌ی و ساڵێکی خویندن و تەمەنیان نەفەوتێت . لە کۆتایدا ئیدانەی هەر جۆرە هەرەشەو زیان گەیاندن بە موڵک و ماڵی چالاکانی خۆپیشاندانی مامۆستایان دەکەین لە لایەن کەسانی تیکدەرو داواش دەکەین ئەنجامدەرانی ئاشکرا بکرێن و سزای خۆیان وەرگرن . یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان رێكخراوی قوتابیانی كوردستان یەکیتی گشتی قوتابیانی کوردستان سلیمانی ۲٠۱٦/۱۱/۲۷

وەڵامێک بنووسە