خوێندن و په‌روه‌رده‌هه‌واڵ

ده‌زگای خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی یه‌كگرتووی ئیسلامی سه‌ردانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی كرد

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ به‌رواری 29/11/2016 ده‌زگای خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستانیان كرد له‌ لایه‌ن م.ئه‌حمه‌د ئه‌سكه‌نده‌ر سكرتێری گشتی ڕێكخراو و ئه‌ندامانی سكرتاریه‌ت قاسم محمد و رزگارزوبێر و ئه‌ندامانی به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌گشتییه‌كان ساكارخدر وفه‌رهه‌نگ قه‌ره‌نی یه‌وه‌ پێشوازی كران ، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قسه‌ له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیاری كراووپه‌یوه‌ست به‌ ڕه‌وشی خوێندن له‌ هه‌رێمی كوردستان كران .
هاوكات جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوو ده‌زگا كرایه‌وه‌ بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی قوتابیان و خوێندنی باڵا ، هه‌روه‌ها باس له‌ چۆنییه‌تی میكانیزمی وه‌رگرتنی زه‌ماله‌ی خوێندن له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرا له‌ ئه‌نجامی دیداره‌كه‌دا چه‌ند بڕیاروڕاسپارده‌یه‌ك گه‌ڵاڵه‌ كران .

img_3909 img_3912 img_3913 img_3917 img_3922 img_3927 img_3929

وەڵامێک بنووسە