هه‌مه‌ڕه‌نگ

درۆكردن له‌گه‌ڵ‌ منداڵ كاریگه‌ری‌ خراپ له‌سه‌ر ده‌روونی‌ جێده‌هێڵێت

توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ زانستی‌ ده‌ریده‌خات درۆكردن له‌گه‌ڵ‌ منداڵ كاریگه‌ری‌ خراپ له‌سه‌ر ده‌روونی‌ جێده‌هێڵێت و مه‌ترسیی ڕاهاتنی‌ منداڵه‌كه‌ی له‌سه‌ر درۆكردن لێده‌كرێ. توێژه‌ره‌وان ئامۆژگاری‌ دایك و باوكان ده‌كه‌ن درۆو فێڵ له‌گه‌ڵ‌ منداڵه‌كانیان نه‌كه‌ن به‌تایبه‌ت كه‌ له‌و ته‌مه‌نه‌دا توانای‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ ڕاستی‌ و درۆیان هه‌یه‌. توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ریخستووه‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ ته‌مه‌نیان له‌خوار سێ‌ ساڵیه‌وه‌ هه‌ست به‌ڕه‌فتاری‌ هه‌ڵه‌ی‌ به‌رامبه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن، توێژه‌ره‌وان تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر 140 منداڵ كردووه‌ كه‌ته‌مه‌نیان له‌نێوان دوو بۆ دوو ساڵ و نیودا بووه‌و ده‌ركه‌وتووه‌ منداڵان له‌گه‌ڵ‌ كه‌می‌ ته‌مه‌نیان هۆشیاری‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ ڕه‌فتاری‌ هه‌ڵه‌و ڕاستیان هه‌یه‌. یه‌كێك له‌توێژه‌ره‌وانی‌ زانكۆی‌ ته‌كنه‌لۆجی‌ سه‌نگافوره‌ ده‌ڵێت زۆربه‌ی‌ دایك و باوكان پێیانوایه‌ منداڵه‌كانیان له‌و ته‌مه‌نه‌دا شته‌كانی‌ ده‌وروبه‌ریان لێك جیاناكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌دوای‌ ته‌مه‌نی‌ دوو ساڵیه‌وه‌ منداڵ هه‌ست به‌زۆربه‌ی‌ شته‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ ده‌كات.

وەڵامێک بنووسە