وەزیری پەروەردە رایگەیاند، هیچ گۆڕانكارییەك لە كاتی تاقیكردنەوەكاندا رووینەداوە و لە كاتی خۆیدا دەكرێن.
لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان، پشتیوان سادق وەزیری پەروەردە راشیگەیاند: شێوەی تاقیكردنەوەكان وەك خۆیان ماونەتەوە و دڵنیایی بە خوێندكاران دەدەن كە هیچ گۆڕانكارییەك رووینەداوە.
دەربارەی خوێندن بە پارە وتى: هیچ شتێكی لەوجۆرە نیە و بەپێی دەستوور و یاسای عیراق رێگەپێدراو نییە و نابێت.




