له ڕاگهیاندراوێكید له وێبسایتی فهرمی زانكۆی گهرمیان له یهكێك له كۆلێژهكانی زانكۆكه فۆرم دابهشدهكرێت.
زانكۆی گهرمیان ئاگاداری دەرچووانى دوازدهی ئامادەیى لقی زانستی دهكات لە کۆلێجى زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکانى زانکۆى گەرمیان فۆرم دابەش دەکرێت.
له ڕاگهیاندراوهكهیاندا ئاماژهیان بهوه كردوه دواى وەرگرتنى ڕەزامەندى وەزیرى خوێندنى باڵا و سەرۆکایەتى زانکۆى گەرمیان، هۆبەى تۆمارى کۆلێجى زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان وەرگرتنى ژمارەیەکى ترى قوتابیان/خوێندکاران ڕادەگەیەنێت.
ههر بۆیه ئهو قوتابیانهی/خوێندکارانەى ناویان لەهیچ بهشێكی زانکۆ و پەیمانگایەکى حکومى نەگەڕاوەتەوە، دەتوانن سەردانى هۆبەى تۆمارى کۆلێجەکە بکەن لە کفرى بۆ وەرگرتنى فۆرم, ههروهها تۆمارى کۆلێجى زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان ڕایدەگەیەنێت کە ئەم فۆرمە بۆ ئەو خوێندکارانەیە کە دەرچووى ساڵانى ٢٠١٧-٢٠١٨ و هەروەها ٢٠١٨-٢٠١٩ن.
مەرجەکانى وەگرتن:
-بەپێى مەرجەکانى وەرگرتن پێویستە خوێندكار دەرچووى دوازدهیی ئامادەیى لقى زانستى بێت و سێ ساڵ بەسەر دەرچوونیدا تێپەڕ نەبووبێت.
-مەرجە تێکڕاى نمرەى خوێندکار بریتى لە ٦٠% کەمتر نەبێت و نمرەى کریدیتى کەمتر نەبێت لە ٥٨%.
یەکێکى تر لە مەرجەکانى وەرگرتن بریتییە لەوەى پێشتر ئەو خوێندکارە ناوى لە هیچ زانکۆ و پەیمانگایەکى حکومى ناو هەرێمى کوردستان نەهاتبێتەوە.
کاتى وەرگرتنى فۆرم
هۆبەى تۆمارى کۆلێجەکە رایدەگەیەنێت کە لە رۆژى دووشەممەوە (٢٢-١٠-٢٠١٩) فۆرمى تایبەتى وەرگرتن دابەش دەکرێت هەتا بەروارى (٣٠-١٠-٢٠١٩).
هەر خوێندکارێک پێویستى بە فۆرم بێت بۆ وەرگرتن لەو کۆلێجە و مەرجەکانى تیادا بێت، دەتوانێت سەردانى هۆبەى تۆمارى کۆلێجەکە بکات لە شارى کفرى.