
مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان له مانگی پێنجه‌وه ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی به‌ره‌و زانكۆ ده‌ستپێكردووه . له ۲۲ لقی رێكخراوی گه‌شه‌پێدان ئه‌م پرۆژه‌یه جێبه‌جێده‌كرێت له زانخۆ تاوه‌كو گه‌رمیان. له ههرلقێكدا ستافێك هه‌یه كه‌له چوار لیژنه پێكهاتوون(راوێژكاری ، ئای تی . راگه‌یاندن . كارگێڕی). ئه‌م ستافانه خاوه‌نی ئه‌زموونی چه‌ندین ساڵن و بۆ هه‌ریه‌كه‌یان خول و سیمینار كراوه‌ته‌وه تاوه‌كو به باشترین شێوه پێشوازی له قوتابیان بكه‌ن، سه‌رجه‌م ستافه‌كان خۆبه‌خشانه كارده‌كه‌ن.
بۆ ئه‌مساڵ:
– ڕێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ دەکرێت.
– به سیستمێكی ئه‌لكترۆنی پێشكه‌توو ریزبه‌ندی بۆ قوتابی ده‌كرێت به پێی خواستی خۆی.
– رێبه‌ری قیلهینمای قوتابی چاپكراوه .
– ئه‌پڵیكه‌یشنی baraw zanko بۆ سیستمی ئه‌ندرۆید به فری به‌رده‌سته كه زانیاری ته‌واوی تێدایه له باره‌ی پڕۆژه‌ی به‌ره‌و زانكۆ و رێنمای و رونكردنه‌وه و سیتمهكانی خوێندن و ناساندنی به‌شه‌كانه‌وه .
م.زانا یادگار سەرپەرشتیاری گشتی پرۆژەی بەرەوزانکۆی مەکتەبی سکرتاریەتی ڕێکخراوی گەشەپێدان




