ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەمە بەرواری ٢٠١٩/١٠/٢٠ بەشێکی تر لە قوتابیانی دەرچوی دوازدەیی ئامادەیی ناویان گەڕایەوە، لە سەردانێکیدا بۆ زانکۆی گەرمیان د.ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ ئاگاداربوون لە شێواز و چۆنیەتى ڕاییکردنى مامەڵەى وەرگرتنى قوتابیان/خوێندکارانى پرسى و ڕاستەوخۆ لەگەڵ خوێندکاران گفتوگۆى کردو گوێى لەسەرنج و پێشنیازەکان لەبارەى وەرگرتنیان لەزانکۆو پەیمانگەکان گرت، لەو چوارچێوەیەشدا وەزیرى خوێندنى باڵا لەپاڵ ڕێنماییکردنى خوێندکاران و هاندانیان بۆ خوێندن، تەواوى پاڵپشتى و پشتویانى وەزارەتى بۆ دووپاتکردنەوە،، دکتۆر ئارام محمد قادر لەسەرەتای دەستبەکاربوونیەوە جیاواز دەرکەوتووە و چەند جارێک بۆ ئاگاداربوون لەمامەڵەی قوتابیانی تازە وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگاکان بەدواداچونیکردووە.
هەر لەو سەردانەیدا ڕایگەیاند لە ئەنجامى پێداچونە بە سکاڵاى خوێندکاران ١٥٧٩ دهرچوی پۆلی دوانزهیی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیران.