سهرلهبهیانی ئهمڕۆ ڕێكهوتی ٢٧\٩\٢٠٢٠ ڕۆژی یهك شهمه زهنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا، مهسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێم له پارێزگای ههولێر ئامادهیی لێدانی یهكهم زهنگی خوێندنی ئهمساڵ بوو بۆ قۆناغی دوازدەی ئامادەیی.
له ماوهی ڕابردودا بڕیار درا خوێندنی ئهمساڵ بۆ قۆناغەکانی یەک و دوو ی بنەڕەتی و پۆلی دوازدەیی ئامادەیی لەناوەندەکانی خوێندن بێت و قۆناغەکانی تریش بەشێوەی ئۆنلاین.
لە لێدوانێکیدا سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند لەپێناو پاراستن و سەلامەتی گیانی قوتابیان و مامۆستایان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاردراوە بۆ قۆناغەکانی خوێندن جگە لە دوازدەی ئامادەیی بەشێوەی ئۆنلاین و ئەلیکترۆنی بێت.
هەرەوەها وتیشی بەرنامەی زۆرمان هەبووە بۆ پێشخستنی کەرتی خوێندن وەک هەموو کەرتەکانی تر، بەڵام هەرەسهێنانی باری ئابووری لە جیهان کاریگەریی لەسەر هەرێمی کوردستانیش هەبووە، بەڵام ئێمەی نەوەستاندووە و بەپێی ئەو پێداویستییانەی لەبەردەستمانە، بەردەوام دەبین لە دروستکردن و بەجێگەیاندنی ئەو پرۆژانەی لە کابینەکەدا بەڵێنمان داوە.
