
له ژێر دروشمی باڵاپۆشیم پارێزه‌ری شوناسمه، رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان، پێنجه‌مین ڤیستڤاڵی تاجی زێرینی ئه‌نجام دا..
ڤیستڤالهكه به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك له ته‌لاری هونه‌ر له شاری سلێمانی و چالاكی جۆراوجۆر به‌رێوه‌چوو.
له‌م ڤیستڤاڵه رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان تاجی زێرینی له‌سه‌ر زیاتر له (400) كچی تازه باڵاپۆش دانا كه بڕیاریان داوه رێگای حه‌ق بگرنه به‌ر و بالاپۆشی بكه‌نه قه‌لغانی شوناسیان.
رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان ساڵانه ئه‌م ڤیستڤاڵه بۆ ئه‌و كچانه‌ی تازه بڕیاری باڵاپۆشیان داوه ئه‌نجام ده‌دات و له مه‌راسیمه تاج له‌سه‌ر كچه باڵاپۆشه‌كان ده‌نێت و دیاری تایبه‌تیان پێشكه‌ش ده‌كات..

جێی باشه له‌م ڤیستڤاڵه جوان و قه‌شه‌نگه سه‌رجه‌م كه‌ناڵه راگه‌یاندنه‌كانی كوردستان بانگهێشت كرابوون، به‌ڵام هیچیان ئاماده‌نه‌بوون روماڵی ئه‌م ڤیستڤاڵه ره‌وشتیه بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه كوردستان به بارودۆخێكی خراپ تێپه‌رده‌بێت و رێكخراو و راگه‌یاندن و حزبه‌كانی تر خه‌ریكی به لارێ‌دا بردنی گه‌نجانن، له رێگای ده‌یان ڤیستڤاڵ و كاری دوورله داب و نه‌ریتی كوردستان، ده‌یانه‌وێت بارودۆخێك بۆ گه‌نجان به تایبه‌ت كچان دروست بكه‌ن كه دوور له داب و نه‌ریت و ره‌وشته جوانه‌كانی كوردهواری ره‌فتار بكه‌ن.





