بەشداری سكرتێری گشتی لە بەرنامەی سپێدە fm سەبارەت بە بریاری وەزارەتی دارایی تایبەت بە گەرانەوەو خەرجكردنی دەرماڵەی قوتابیانی زانكۆ بۆ ساڵی 2019-2010.
لەبەرنامەكە ئاماژەو جەختمان لەم خاڵانە كردەوە :
1-وەكو رێكخراوی گەشەپێدان بە هەڵمەتێكی سەرتاسەی دەستمان پێكرد بەناوی دەرماڵەی قوتابیان بگەرێننەوە.
2-لە بواری ڕاگەیاندن و سۆشیاڵ میدیاوە هەڵمەتەكە فراوان كراو پاڵپشتی زیاتری بۆ دروست كرا
3-گروپی جۆراو جۆر دروست كران و قوتابیان خۆیان سەرپەرشتی گروپەكانیان دەكرد خۆرسكانە
4-كۆبونەوەی رێكخراوەكانمان ئەنجامدا و بەیاننامەی تایبەتمان بە ناوی هەمو رێكخراوە قوتابی و خوێندكاریەكان دەركرد و پاڵپشتی گەرانەوەی دەرماڵەی قوتابیانمان كرد و ئاراستەی حكومەت و لایەنی پەیوەندیدارمان كرد بۆ ئەوەی بەدەم داواكاری قوتابیانەوە بێن و دەرماڵەیان بۆ بگێرنەوە.
5-هەڵمەتەكە ئاراستەی پەرلەمان و فراكسۆنەكان كراو پاڵپشتی بۆ بەدەست هێنرا و لێرەوە دەستخۆشی بۆ فراكسیۆنی یەكگرتوو كە بە خێرایی و زوو پاڵپشتی هەڵمەتەكەیان كرد و كاریان كرد بۆ ئەمە مەبەستە.
دڵخۆشین بەم بریارە و ئومێد دەكەین لە ساڵی داهاتودا جێ بەجێ بكرێت، لێرەشەوە دەست خۆشی بۆ هەمو لایەك دەنێرین كە رۆڵیان هەبوە لە گەرانەوەی دەرماڵە بۆ قوتابیان بەتایبەتی قوتابیان خۆیان




