ئه‌مڕۆ شه‌ممه (3-8-2019) رێكخراوى گه‌شه‌پێدانى قوتابیانى كوردستان كۆنگره‌ى دهیهمینى خۆى له ژێر دروشمى (به په‌روه‌رده و زانست ، ئاینده بنیاد ده‌نێین ) ده‌ستپێكرد .
كۆنگره‌ى دهیهمینى رێكخراوى گه‌شه‌پێدان له شارى هه‌ولێر و له هۆڵى میدیا به‌رێوه‌چوو، ده‌یه‌مین
كۆنگره‌ى خۆیه‌تى ئه‌نجام ده‌دات و به ئامانجى گۆڕانكارى و خزمه‌تى زیاترى نیشتمان و قوتابیان و گه‌یاندنى داواكارییه‌كانیان به به‌رپرسانى په‌روه‌رده و فێركردن .
جێگه‌ى باسه رێكخراوه‌كه له (9-4-1994 ) دامه‌زراوه و له‌و ماوه‌یه‌ش خزمه‌تێكى زۆرى قوتابیانى كوردستانى كردووه و ، به دروشم و خه‌مخۆرى له گۆڕه‌پانى خوێندن له‌گه‌ڵ رێكخراوه قوتابى و خوێندكارییهكانى كارى كردووه بۆ گه‌یاندنى داواكارى قوتابیان به لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان .




