ههمهڕهنگ
تاقیکردنەوەی فراوانی کتێبی بەندایەتی لە سەرتاسەری کوردستان ئەنجامدرا

ئەمڕۆ یەک شەمە بەرواری ٢٠١٩/٨/٢٥ لە سەرتاسەری کوردستان تاقیکردنەوەی کتێبی بەندایەتی م.ناصری سوبحانی لەسەرتاسەری کوردستان بەڕێوەچو.
بەچاودێری مەکتەبی سکرتاریەتی ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیان و لەژێر سەرپەرشتی لقی ئامادەییەکانی هەڵەبجەی ڕێکخراو، فراوانترین پێشبرکێ ڕێکخرا لە تەواوی کوردستان بۆ خوێندنەوەی کتىێبی بەندایەتی م.ناصری سوبحانی.
ئەمڕۆ یەک شەمە کاتژمێر ٩ ی سەرلەبەیانی لە ١٢ شوێنی جیاواز تاقیکردنەوەی سەرتاسەری ئەنجامدرا.
بەشداربوو تەمەنی دەبوو لەنێوانی ١٥ بۆ ٢٥ ساڵ بێت، هەروەها ئەو کتێبەی پێیان دراوە بەنرخێکی کەم و داشکاندنەوە دراوە بە بەشداربووان. .
براوەی پێشبرکێ بەم شێوە دەبێتەخاوەن خەلات: خەڵاتی یەکەم ٥٠٠ دۆلار
خەڵاتی دووەم ٤٠٠ دۆلار
خەڵاتی سێیەم ٣٠٠ دۆلار
خەڵاتی چوارەم ٢٠٠ دۆلار
خەڵاتی پێنجەم ١٥٠ دۆلار
خەڵاتی شەشەم تا دەیەم ١٠٠ دۆلار$
#ئالانی









