ئهمڕۆ یەک شەمە ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٠/٦ لەڕێگەی دوکان – پیرەمەگرون پاسێکی گواستنەوەی قوتابیان وەرگەڕا و تەواوی قوتابیەکان برینداربون و برینی هەریەکەیان جیاوازبووە، بەداخەوە یەکێک لەو قوتابیانە کە کچێک بوو گیانی لەدەستدا.
لە ڕاگەیاندراوێکیدا كاروان ساڵح وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: بەهۆی روداوەکەی ڕێگەی دوکان پیرەمەگرون و وەرگەڕانی پاسی قوتابیانی پەیمانگای تەكنیكی دوکان، قوتابیەکی كچ گیانی لەدەستدا و ١٤ قوتابی تریش برینداربوون.




