ته‌كنه‌لۆژیا
گەنجێك ناوی خۆی دەكاتە ئایفۆن 7

رێگای جۆراوجۆر هەن كە ئارەزومەندانی تەكنۆلۆژیا بەكاری دەهێینن بۆ دەسكەوتنی ئامێرێكی (ئایفۆن7)، گەنجێكی ئۆكرانی بە رێگایەكی سەیر توانی ببێتە براوەی خەڵاتی (ئایفۆن7)، ئەویش بە گۆڕینی ناوی خۆی بە فەرمی بۆ (ئایفۆن7).
ئه‌لیكسانده‌ر تۆرین ناوی ره‌سمی ئه‌و گه‌نجه ته‌مه‌ن 20 ساڵانه‌یه، كە بە فەرمی هەڵسا بە گۆرینی ناوی خۆی له‌پاسپۆرته‌كه‌یدا گۆڕی بۆ (ئای فۆن سیم سێڤن) بۆ بردنەوەی ئامێرێكی هاوشێوه‌یه‌ی ناوه‌كه‌ی (ئایفۆن7).
ئەمەش دوای ئه‌وه هات كاتێك پسپۆرانی فرۆشتنی ئه‌و كۆمپانیایه ئاشكرایانكرد، پێشبڕكێیه‌كیان ئاماده‌كردووه كه تێیدا 5 كه‌سی یه‌كه‌م كه هه‌ڵده‌ستن به‌گۆڕینی ناوه‌كه‌یان بۆ ئامێری(ئایفۆن7) نوێ، ئەوا كۆمپانیاكە ئامێرێكی (ئایفۆن7) خەڵات دەكات.
ئاژانسی(ئه‌سیۆ شه‌یتدپرێس) ئاشكرایكردووە نرخی ئامێری (ئایفۆن7) لە ئۆكرانیان نزیكەی (850) دۆلاری ئەمریكە، لە كاتێكدا تێچووی گۆڕینی ناوێك له‌و وڵاته نزیكه‌ی (2) دۆلاره.




