هه‌مه‌ڕه‌نگ

پزیشكێکی دڵ هیوا بۆ تووشبوانی نەخۆشی دڵ دەگەڕێنێتەوە

ئازاد ئیبراهیم نه‌جاڕ”  کوردێکی  شارى “زاخۆ”یه‌ و ساڵی ١٩٦٨ لە دایکبووە،  چه‌ند ساڵێك روو له‌ شارى به‌غدا دەکات و لەوێ ژیان بەسەر دەبات و دواتر له‌ ساڵى ١٩٩٢ كۆلێژى پزیشكیی له‌ زانكۆى مووسڵ ته‌واو دەکات .

ئه‌و پزیشكه‌ كورده‌ نزیكه‌ى ١١ نموونه‌ى دڵى ده‌ستكردى درووست كردووه‌، كه‌ پێشبینی ده‌كرێت داهێنانه‌كه‌ى ببێته‌ شۆڕشێك له‌ جیهانى پزیشكیدا و هیوای ژیان بۆ ملیۆنان نەخۆشی دڵ بگەڕێنێتەوە.

دكتۆر ئازاد نزیكه‌ى دوو ساڵ له‌ نه‌خۆشخانه‌ى كیندى له‌ شارى به‌غدا کاری كردووه‌، پاشان له‌ ساڵى ١٩٩٥ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا به‌ره‌و وڵاتى سوید كۆچیان كردووه‌، له‌و وڵاته‌ درێژه‌ى به‌ بواره‌كه‌ی دەدات و تا دەگاتە ئەوەی داهێنانێکی مەزن ئەنجام بدات.

پزیشکەکە ماوەی ١٥ ساڵە سەرقاڵی ئەو داهێنانەیە و ئەمساڵیش ئەو داهێنانەی راگەیاند و  تاکو ئێستا  ١١ نموونه‌ى له‌ داهێنانه‌كه‌ى درووست كردووه‌ و له‌سه‌ر ئاژه‌ڵانی تاقی كردووه‌ته‌وه‌، چاوه‌ڕێش ده‌كرێت ساڵى داهاتوو له‌ جه‌سته‌ى مرۆڤدا تاقی بكاته‌وه‌.

ناوبراو  یه‌كێكه‌ له‌ و کاندیدانەی کە بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى نۆبڵ له‌ بوارى پزیشكى دەستنیشان کراوە، له‌ بنكه‌ پزیشكییه‌كه‌ى خۆى كه‌ ناوى “ڕیل هارت”ـه‌، له‌ شارى ڤیسترۆس لە سوید.

پاش ئاشکرا کردنی ئەو داهێنانە، ستیڤان لۆڤین، سەرۆک وەزیرانی سوید سەردانی ئەو دکتۆرە کوردە دەکات و وێنەیەک لەگەڵ دڵە دەستکردەکەدا دگرێت و لە پێگەکەی خۆی بڵاوی دەکاتەوە و سەرسوڕمانی خۆی بە کاری پزیشکە کوردەکە دەردەبڕێت و دەستخۆشی داهێنانەکەی لێدەکات.

به‌هۆى داهێنانه‌كه‌ى و ناوبانگیی خۆى و بنكه‌ پزیشكییه‌كه‌یه‌وه‌، ستیڤان لۆڤین، سه‌رۆك وه‌زیرانى سوید و وه‌زیره‌كانى سه‌ردانی دکتۆره‌ كورده‌كه‌یان كرد بۆ ده‌ربڕینی سه‌رسوڕمان و ده‌ستخۆشیكردن له‌ داهێنانه‌كهی‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى سوید وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ دڵه‌ ده‌ستكرده‌كه‌ له‌سه‌ر پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكرده‌وه‌ و شانازى به‌ پزیشكه‌كه‌ و داهێنانه‌كه‌یه‌وه‌ كرد.

ئازاد جه‌ختی كرده‌وه‌، كه‌ كوردستان هه‌موو كات له‌ ویژدان و هزریدایه‌ و هیواشى خواست، ڕۆژێك بێت بتوانێت خزمه‌ت به‌ هاووڵاتیانى بكات، گوتیشی :” سه‌رۆك وه‌زیرانى سوید دواى ئه‌وه‌ى دۆسیه‌كه‌ى خوێندووه‌ته‌وه‌، بڕیاری داوه‌ سه‌ردانى بكات بۆ ده‌ستخۆشى كردن له‌ داهێنانه‌كه‌ى”.

وەڵامێک بنووسە