
له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا ڕێكخراوی هونه‌ری به‌هره‌ی گه‌شاوه له سه‌ر ئاستی شاری كۆیه به‌ڕێز ئیسماعیل كارگێڕی لقی كۆیه‌ی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان وه‌ك یه‌كێك له كاریگه‌رترین لاوانی ئه‌و شاره بۆ ساڵی 2016 ده‌سنیشانكرد
به‌ڕێز ئیسماعیل له لێدوانێكدا سوپاسی ڕێكخراوی هونەری بەهرەی گەشاوەی كرد كه ئه‌وانیان لهبیربووهو ئه‌و مه‌راسیمه‌یان ڕێكخستووه ، وتیشی : دڵخۆشییە كە من توانیوەتم لە ئاست ئەم متمانەیە بم، پێم وایە گەنجان خاوەن ماف و ئازایین، جا ئازادی فیكری و سیاسی و ئازادەی ژیانیش بۆیە دەبێ بەهەموو لایەك بەتایبەت حوكومەت یارمەتی جددی بدات بۆ ئاڕاستەكردنی گینجان بۆ كاری چاك و خۆپێگەیاندن.
به‌ڕێز ئیسماعیل ته‌مه‌ن 21 ساڵه بڕوانامه‌ی دبلۆمی هه‌یه له پاڵاوتنی نه‌وت ، چالاكوان ومێدیاكاری شاری كۆیه كارگێری لقی كۆیه‌ی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستانه و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌یه‌كه له ده‌نگی یه‌كگرتوو ڕادیۆی كۆیه كه تایبه‌ته به پرسی لاوان ، هاوكات گروپێكی 30 كه‌سی به‌ڕێوه‌ده‌بات كه‌تایبه‌ته به هۆشیاری تاك .





