خوێندن و په‌روه‌رده‌هه‌واڵ

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی پرۆگرامی خوێندن لێدوانی دا

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رەتیكردەوە هیچ گۆڕانكارییەك لە پرۆگرمی خوێندنی ئەمساڵدا كرابێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم راگەیاند: تا ئەم كاتە هیچ بڕیارێك لەبارەی كورتكردنەوەی پرۆگرامی خوێندن لە هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرممیان و هەڵەبجە نەدراوە.
وتیشی: ئەوەی هەیە تەنیا پێشنیارە و لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە بەرز كراوەتەوە بۆ وەزارەتی پەروەردە كە پرۆگرامی خوێندن كەمبكرێتەوە، بەڵام تائێستا یەك كۆبوونەوەشی لەسەر نەكراوە و بڕیاری لەبارەوە نەدراوە.
لەماوەی رابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆوە كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای سلێمانییەوە بڕیاردراوە پرۆگرامی خوێندن بۆ سەرجەم پۆلەكانی خوێندن جگە لە پۆلی نۆی بنەڕەتی و دوانزەی ئامادەیی بۆ ئەمساڵی خوێندن كەمبكرێتەوە، بەڵام وەزارەتی پەروەردە رەتیكردەوە.

وەڵامێک بنووسە