ههمهڕهنگ
چۆنییهتی خوێندنهوهی زمانی جهسته

زمانى جەستە، بەئینگلینزى”body language”ى پێدەوترێت، زمانێکە کە لەڕێگەیەوە دەتوانرێت لەکەسەکان تێبگەن، بێ ئەوەى قسەبکات، ئەوەش لەڕێگەى ئەو جووڵە و کردارانەى کە لەجەستەیدا ئەنجامیدەدات.
دەتوانرێت زمانى جەستە لەڕێگەى کۆمەڵێک وردەکارى و ڕووخسارى کەسى بەرامبەر بخوێنرێتەوە کە ڕووبەڕوو ئەنجامیاندەدات، ئەوەش یارمەتیدەرە بۆ ناسینى ئەو شتە شاراوانەى ناخى کەسەکە و ئاستى ڕاستگۆیى، بەڵام فێربوونى خوێندنەوەى ئەم زمانە پێویستى بە شارەزاییەکى زۆر هەیە لەتواناى تێگەیشتنى کەسى بەرامبەر.
هەندێک شێوازى زمانى جەستە لەخوارەوە دەخەینەڕوو :
زمانى جەستە لەکەسێکەوە بۆ کەسێکى تر جیاوازە :
زمانى جەستە ئەو زمانەیە کە زۆرێک لەمانا شاراوەکان دەردەخات، بەڵام ئەم زمانە لەکەسێکەوە بۆ کەسێکى تر دەگۆڕێن، لەڕێگەى ئەو کۆمەڵە چەمینەوە و گۆڕانانەى جەستە کە ناسراون بەگشتى، هەمووو جەستەیەک زمانێکى تایبەت بەخۆى هەیە کە ئەویش بەسادەیى پشت بەحاڵەت و سروشتى کەسەکە دەبەستێت کە لەکاتە جیاوازەکاندا پێوەى دەردەکەون، وەک ترس، فشار، دڵگرانى و دوودڵى.
ڕاهێنانکردن لەسەر زمانى جەستە بۆ ئەوەى بتوانرێت ڕاستییەکان بشارنەوە :
لەگەڵ ئەوەى شارەزایان تواناى خوێندنەوەى زمانیان هەیە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانرێت زمانى جەستە بشاردرێتەوە لەڕێگەى کۆمەڵێک ڕاهێنان بۆ ئەو مەبەستە، بەڵام سەرەڕاى ئەوەش لەهەندێک حاڵەتدا کەسەکان دووچارى دەبنەوە ڕاستى دەردەخەن و ناتوانن بیشارنەوە بەهۆى لەدەستدانى کۆنتڕۆڵى جەستەیى کەسەکان.
شێوازى ڕۆشتن وێنەى کەسایەتیت دەردەخات :
شێوازى ڕۆشتنت یەکێکە لەو زمانانەى جەستە کە وێنەى کەسایەتیت نیشاندەدات، هەندێک کەس هەن بەشێوەیەکى ڕێک دەڕوات و شانى دەجوڵێنێت و سەریشى بەرزدەکاتەوە لەکاتى ڕۆشتنیدا، هەموو ئەوانە نیشانەى گەورەیى، متمانەیى، هێز و سەرنجڕاکێشى کەسایەتییەکەیە.
خوراندنى پەنجەکان نیشانەى نائارامییە :
خوراندنى پەنجەکان بەتەنها یەکێکە لەزمانەکانى جەستە کە وێنەى ئاستى ئارامى و لەسەرخۆیى لەقسەکردندا دەردەخات، هەروەها نیشانەى دڵەڕاوکێ بوونیشە، ئەم جۆرە جووڵەیە لەزانستى دەروونیدا بە”دەستدانى خودیی”بۆ بەدەستهێنانى ئارامى ناخ و کەمکردنەوەى دڵەڕاوکێى، بۆیە پێویستە لەم جۆرە جووڵەیە بەدوور بن بۆ ئەوەى ڕادەى متمانە بوونتان زیاتر دەرکەوێت.
خێرا گەڕانەوە بۆ دواوە لەدواى قسەکردندا ماناى درۆکردن دێت :
لەو جووڵانەى کە ماناى درۆکردن دەگەیەنن، گەڕانەوەیە بۆ دواوە لەپاش تەواوکردنى قسەکردن بەشێوەیەکى خێرا، ئەوەش ماناى ڕاکردنە لەڕاستییەکان.
چەماندنەوەى سەر :
چەمینەوەى سەر لەزمانى جەستەدا نیشانەیەکە لەنیشانە گرنگەکان، ماناى ڕێز و شەرم دەگەیەنێت، بەڵام ماناى ئارامى دەگەیەنیت ئەگەر زەردەخەنە یان پێکەنینى لەگەڵ بێت.
زمانى جەستە لەخوراندنى لووت و گوێ :
خوراندنى لووت، چەناگە و گوێ، لەگەڵ دەربڕینى تێگەیشتم، لەزمانى جەستەدا لەگەڵ جوڵاندنى سەر بۆ سەرەوە و خوارەوە ماناى ئەوە دەردەخات کە تێگەیشتم لەقسەکانت، بەڵام لەڕاستیدا ئەو جووڵەیە ماناى ئەوەیە کە هیچ تینەگەیشتم لەقسەکانت.
زمانى چاو درۆ ناکات :
زمانى چاو و جوڵاندنەکانى لەو زمانەیە کە هیچ کات درۆ ناکات و دەتوانرێت پشت پێببەسترێت لەخویندنەوەى کەسى بەرامبەر، چونکە قورسە کۆنتڕۆڵى جوولەکانى چاو بکرێت بەتایبەت ئەگەر ڕووبەڕوو بێت قسەکردنى کەسەکە.




