هه‌مه‌ڕه‌نگ

زیانەكانی بەكارهێنانی مۆبایل لەسەر چاو

لە ئێستادا و دوای بەرەو پێشچوونی تەكنەلۆجیا زۆرێك لە مرۆڤەكان ڕۆژانە چەندین كاتژمێر بەدەم مۆبایلەكانیانەوە بەسەر دەبەن لەگەڵ ئەوەی ڕەنگە زۆرێكیان ئەوە باش بزانن ئەم كارە زیان بە چاوەكانان دەگەیەنێت . توێژینەوەیەكی نوێ لەسەر زیانەكانی بەكارهێنانی مۆبایل لەسەر چاوەكان چەندین ڕاستی مەترسیدار لەسەر چاوەكان ئاشكرا دەكات . لە توێژینەوەكەشدا ئەوە هاتوە ئەو منداڵانەی ڕۆژانە چەندین كاتژمێر ئامێرە زیرەكەكان بەكاردەهێنن ئەوە ئەگەری وشكبونەوەی چاوەكانیان زیاترە و ئەم ڕاپۆرتە لە پێگەی “BMC” كە تایبەتە بە بە زانستی پزیشكی چاوەكان بڵاوكراوەتەوە . ئەم توێژینەوەیە لەسەر چەند منداڵێك ئەنجامدرا و زاناكان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی ئەوكاتەی منداڵەكان لەبەكارهێنانی ئامێر و تابلێتەكان دوور كەوتونەتەوە ئەوە كێشەی وشكبونەوەی چاوەكانیان نەماوە . وشكبونەوەی چاوەكان لە ئەنجامی دەرنەدانی بڕی پێویست لە فرمێسك دروست دەبێت لە لایەن فرمێسك ڕژێنەكان و بەهۆیەوە چاوەكان سوور دەبێتەوە و هەڵدەئاوسێت و ئەم حاڵەتە لە تەمەنە جیاوازەكاندا دروست دەبێت . پزیشكەكان ئەوەشیا ئاشكرا كردوە وشكبونەوەی چاوەكان زیاد دەكات هەتا زیاتر لە شاشەی مۆبایل و تابلێتەكان وورد ببینەوە و لەم كاتەدا ئاوی چاو بەشێوەیەكی خێرا دەبێتە هەڵم .

وەڵامێک بنووسە