ته‌كنه‌لۆژیا

نهێنی سەر مۆبایلی ئەپڵ بزانە !!

رەنگە زۆرێك لەهۆگرانی مۆبایلی هۆشمەندی ئەپڵ هەڵوێستەیان نەكردبێت لەسەر كاتژمێرەكەی سەر مۆبایلەكەیان.

كاتێك هەر یەكێكمان مۆبایلێكی ئەپڵ دەكڕێت كاتژمێرەكەی لەسەر كاتژمێر (9:41) بێت، ئەوەش ڕەنگە پرسیاری بەشێكمان بێت كە بۆچی ئەو میلە لەسەر ئەو كاتژمێرە وەستاوە.
لەبارەی ئەو هۆكارەی كە بۆچی میلی ئەو كاتژمێرەی ئەپڵ لەسەر ئەو كاتژمێرەیە، راستییەكەی ئەوەیە كە كاتژمێر (9:41) (ستیڤ جۆبز) بڵاوبوونەوەی یەكەم مۆبایلی راگەیاند لەمانگی كانوونی دووەمی ساڵی (2007).

هەروەها باسی ئەوەكراوە، كە سەرەتا پەلەكراوە لە دەستنیشان كردنی كاتژمێرەكەو لەجێگەی (9:41) داندرابوو، دواتر هەڵە بووە.

لەبەشێكی تری زانیارییەكاندا باسی ئەوەكراوە، كە كاتژمێری ئەپڵ میلی كاتەكەی لەسەر (10:09) كاتژمێر داندراوە، كە لەسەر كاتژمێری جیهانیش كاتژمێر (10:10).

وەڵامێک بنووسە