ههمهڕهنگ
ئۆتۆمبێل دهفرێت ئاگات لێییه..!

كۆمپانیاییەكی ئەمریكی لەكۆتایی ئەمساڵ ئۆتۆمبێلی باڵندە دروست دەكات، ئەمەش وەك تاكە ڕێگەیەك بۆ ڕزگاربوون لەقەیرانی ترافیكی شەقامەكان.
كۆمپانیای دروستكاری ئەو ئۆتۆمبێلە ناوی (ئێرباس) ەو لەكۆنفرانسی شاری میونخی ئەڵمانی ئاشكرای كردووە، بۆ كۆتایی ئەمساڵ ئۆتۆمبێلێكی جۆری باڵندە دروست دەكات.
ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو ئۆتۆمبێلە ناوی (Vahana) یەو تاكە كەسییەو جۆری ئۆتۆماتیكەو وەك تاكە ڕێگە داندراوە بۆ ڕزگاربوون لە قەرەباڵغی شەقامەكان.
بەپێی بۆچوونەكان قەرەباڵغی شەقامی شارەكان بەردەوام دەبێت و تەنانەت ئاماژە بەوەشدراوە، تاكو ساڵی (2030) لە (%60) دانیشتوانی جیهان لەشارەكان نیشتەجێ دەبن.
هەر لەم پێناوەدا ئەو كۆمپانیا زەبەلاحانە بیر لەوە دەكەنەوە كە هۆكاری گەیاندنی تری خێرا دروست بكەن و مرۆڤ زووتر بگاتە شوێنی خۆی.
(ڕادین لایاسۆف) بەرپرسی باڵای بەشی ئۆتۆمبێلی باڵندەیی لەم كۆمپانیایە دەڵێت: زۆرینەی تەكنۆلۆژیا پێویستیەكان بۆ دروستكردنی ئەو ئامێرە گواستنەوە وەكوو پاتری، مۆتۆرو بەشە ئۆتۆماتیەكییەكانی فڕۆكەكە تاكو ڕادەیەك تەواو بوونە.




