ته‌كنه‌لۆژیا
چین پلانی داناوه گۆرانكاری له دۆخی كه‌ش و هه‌وا بكات

حكومه‌تی چینی ره‌زامه‌ه‌ندی نیشانداوه له‌سه‌ر ئه‌و پلانه‌ی كه ده‌ستكاری باری كه‌ش و هه‌وا بكرێت له‌م وڵاته، تێچووی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش 168 ملیۆن دۆلار خه‌ملێنراوه.
ئه‌م پرۆژه‌یه به گه‌وره‌ترین پرۆژه داده‌نرێت له ماوه‌ی (3) ساڵدا جێبه‌جێده‌كرێت و له‌م پرۆژه‌یه پشت به چوار فرۆكه‌ی نوێ و 8 ژێرده‌ریایی ده‌به‌سترێت، هه‌روه‌ها له‌م پرۆژه‌یه 897 ئامێری ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك به‌كارده‌هێنرێت. بودجه‌ی خه‌ملێنراویش بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌گاته 168 ملیۆن دۆلار..
له رێی ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه چین ده‌یه‌ه‌وێت، رێژه‌ی 10 له سه‌دی رێژه‌ی باران بارین زیادبكات له‌م ناوچه‌یه كه رووبه‌ره‌كه‌ی 960 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه خه‌ملێنراوه، به گوێره‌ی فه‌رمانگه‌ی كه‌ش و هه‌وای حكومه‌تی چین.
ئا: قاسم سروش :::: سایتی گه‌شه‌پێدان :::: سه‌رچاوه: سكای نیوز




