هه‌واڵ

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ مامۆستایه‌ك دوورده‌خاته‌وه‌ له‌ پیشه‌ی مامۆستاییه‌تی

ڕاگەیاندراوی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
سەبارەت بە سزادانی مامۆستاکەی خەبات

پاش بەدواداچوونی ڕاستەوخۆی وەزارەتی پەروەردە و وەرگرتنەوەی وەڵامی لیژنەیەکی تایبەت سەبارەت بە “سزادانی قوتابی (عیمران شوکر) لە لایەن مامۆستاکەی (مەهدی محەمەد حەسەن) لە قەزای خەبات” بڕیار درا بە:
ـ دابەزاندنی پلەی وەزیفی
ـ لادانی لە پیشەی پیرۆزی مامۆستایەتی
ـ گواستنەوەی بۆ دیوانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر وەک فەرمانبەر

بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن
وەزارەتی پەروەردە
۲٠۱۷/۱/۲۸

 

وەڵامێک بنووسە