تهكنهلۆژیا
بۆ ماوهی 10 رۆژ ئینتهرنێت 3 كاتژمێر دهوهستێت

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند خزمەتگوزاری هێڵی ئینتەرنێت رۆژانە بۆ ماوەی 3 كاتژمێر تاوەكو 11ی شوبات، لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق رادەگیرێت.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراقی رایگەیاند لەمرۆ پێنجشەممە 2/2وەوە لە هەموو پارێزگاكانی عێراق خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دەبڕێت تا 11ەی شوبات، جگە لە رۆژانی هەینی.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراقی راشیگەیاندووە، كاتژمێری بڕینی ئینتەرنێت رۆژانە سێ كاتژمێر دەبێت.
پێدەچێت راگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت بەهۆی تاقیكردنەوەكانی نیوەی وەرزەوە بێت.



