هه‌مه‌ڕه‌نگ

موزەخانەی نیویۆرک تابلۆکانی بیکاسۆی گۆڕی بە تابلۆی هونەرمەندانی عێراق و ئێران

وەک ناڕەزاییەک لەدژی بڕیارەکە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەدژی پەنابەران و هاووڵاتیانی ٧ دەوڵەت کە زۆرینەی موسڵمانن، مۆزەخانەی شاری نیویۆرک بۆ نمایشکردنی تابلۆی هونەری هونەرمەندە جیهانییەکان بڕیاریدا، تابلۆکانی وەک پیکاسۆ و ماتیاس و ڤانکوخ بگۆڕێت بە تابلۆ و کارە هونەرییەکانی هونەرمەندە عێراق و ئێرانییەکان.

 ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، مۆزەخانەی هونەری هاوچەرخ لە نیویۆرک بە ئەنقەست زۆربەی کارە هونەرییە جیهانییەکانی هونەرمەندانی ئەوروپای لابردووە و لە شوێنەکانیان تابلۆ و کاری هونەری چەند هونەرمەند و کەسایەتی عێراق و ئێران و سودانی داناوە، وەک نارەزاییەک لەدژی بڕیاری قەدەغەکردنی هاتنی پەنابەران بۆ ناوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەو ٧ دەوڵەتەوە.

ڕۆژی ٢ شوبات مۆزەخانەکە تابلۆی هەریەکە لە زوها حەدید ئەندازیاری بیناسازی دیاری عێراق و کارە هونەرییەکانی تالا مەدەنی و پەیکەرتاش تەنافولی و وێنەکانی شیران شاهبازی لە ئێران و، هونەرمەند ئیبراهیم سەلاحی لە سودان.

هەروەها مۆزەخانەکە بەنیازە لە داهاتوودا، چەند فیلمێکی دەرهێنەرانی وڵاتانی ئیسلامی نمایش بکات.

ڕۆژی ٢٧ کانونی دووەمی ڕابردوو دوای هەفتەیەک لە دەستبەکار بوونی لە پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بڕیارێکی دەرکرد، کە بۆماوەیەکی کاتی ڕێگەنەدرێت بە هاووڵاتیانی هەریەکە لە عێراق و سوریا و ئێران و سودان و یەمەن و لیبیا و سۆماڵ، بێنە ناوخۆی ئەمەریکاوە.

ئەو بڕیارەش ڕۆژی ٣ ئەم مانگە لەلایەن دادگای ئەمەریکا و داواکاری گشتی ئەو وڵاتەوە ڕاگیراو لەکارخرا.

Warning: Trying to access array offset on value of type bool in /home/sites/24b/2/2cdc02f41a/public_html/wp-content/themes/jannah/framework/functions/images.php on line 273

Warning: Trying to access array offset on value of type bool in /home/sites/24b/2/2cdc02f41a/public_html/wp-content/themes/jannah/framework/functions/images.php on line 58

وەڵامێک بنووسە