توێژینه‌وه‌خوێندن و په‌روه‌رده‌

بنەماکانى بە دەوڵەتبوونى کوردستان و گرفتەکانى سەربەخۆیى لە وەرزێکى رۆشنبیریى زانکۆى سەلاحەدین دا

بە دروشمى (بنەماکانى بە دەوڵەتبوون و گرفتەکانى سەربەخۆیى ) سەنتەرى رۆشنبیریى و کۆمەڵایەتى زانکۆى سەلاحەدین،وەرزێکى رۆشنبیریى لە بابەت بنەما سیاسییەکانى بە دەوڵەت بوونى کوردستان دەست پێکرد.
لە پانێلى یەکەمدا کە تێیدا د. ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆو ژمارەیەکى زۆر لە مامۆستایانى زانکۆ ئامادە بوون ، د. دلاوەر عەلائەدین ـ سەرۆکى دەزگاى لێکۆڵینەوەى رۆژهەڵاتى و د. عەبدولحەکیم خەسرەو مامۆستا لە کولێژى یاساو زانستە سیاسییەکان بەشدارییان تێدا کردو لە لایەن هیوا جەمال بەڕێوەچوو،سەرەتا د.دلاوەر عەلائەدین گوتى : کاروانى سەربەخۆیى ئیمڕۆ دەستى پێ نەکردووە ، بەڵکو کاروانى سەربەخۆیى لەو رۆژى دەستى پێکرد ،کە وڵاتانى دەورو پشتمان ، بە ویستى خۆیان بووبێت یان نا دەوڵەتییان بۆ دروست بووە ، لەو لەحزەیەدا ئێمە بێبەش کراین ، بەڵام لەو لەحزەیەوە بزووتنەوەى رزگارى خوازى کوردستان سەرى هەڵدا، بە خەون دەوڵەت و بە واقیع کاردانەوە لە گەڵ ئەمرى واقیع ، دەکرێ بڵێین بەوە دەستى پێکرد کە لە بیستەکان و سییەکان و چلەکان تەنها باسى مافى هاوڵاتى بوون و مافى یەکسانى و کۆمەڵایەتى و رۆشنبیریى و مافە سنووردارەکان بوو ، بێگومان کە نەخشەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە لایەن هێزە جیهانییەکانەوە تەواوجێگیر بوو ، بوارى پەناوپێچى و مراوەغە کردنى تێدا نەما ، بزووتنەوەى رزگارى خوازى کوردى لە چوارچیوەى مافى مرۆڤەوە داواى مافەکانى خۆى دەکرد ، بەڵام دواتر لەو کاروانە وردە وردە خواستەکانى کورد زێتر دە بوون ، چەند جارى ئەو دوو نیزامە جیهانییەى لە بەینى هەدوو جەنگى جیهانیدا کە لە دەستى بەریتانیاو فرەنسادا بوون و دواى جەنگى جیهانیى دووەم کەوتە دەستى ئەمریکاو سۆڤیەت ، چەند جارى ئەو نیزامە جیهانییە شڵەقانى گەورەى بە خۆیەوە دەبینى ،سیاسەتێکى نوێ بۆ کورد دروست دەبوو ، بۆیە کورد هەمیشە سوودى لەو شڵەقانانە بینیووە .لە لایێکى دیکەوە د.عەبدولحکیم خەسرەو بە تێرو تەسەلى باسى لە هەلو مەرجى ئەمڕۆى کوردستان و بنەماکانى بە دەوڵەتبوونى کوردستانى کردو وێنایێکى دەورو بەرو ناوخۆیى کوردستانى کردو بەراوردێکى لە گەڵ وڵاتى یوگسلافیا پێکرد ، هەروەها ئاماژەى بەوەدا کە ئەمڕۆکە وڵاتى ئێران لە زۆر رێگەوە هەوڵى بەهێز کردنى پێگەى خۆى دەدات ، بە تایبەت لە رووى هێنانى حەشدى شەعبى، هەروەها تیشکى خستە سەر ئامادەکارییەکانى کورد بۆ پرۆسەى بە دەوڵەت بوون و بە گرنگى زانى کە دەبێت کورد بۆ ئەو ئامادە باشییە ناوماڵى خۆى رێکٍ خاتەوە .
دواى کۆتایى هاتنى پانێڵەکە د. ئەحمەد دزەیى سەرۆکى زانکۆ دیارى سەرۆکایەتى زانکۆى بە بەشداربووانى پانێلەکە بەخشى .
600-1

وەڵامێک بنووسە