وەزارەتی پەروەردە بە فەرمی كەمكردنەوەی پرۆگرامی عەرەبی بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی راگەیاند.
بە پێی فەرمانی وەزارەتی پەروەردە ژمارە (3050) لە 26ی شوباتی 2017، لەسەر پێشنیازی لیژنەی باڵای گۆڕانكاری لە پرۆگرامی زمانی عەرەبی، بڕیاردرا بە كەمكردنەوەی بەشی شەشەمی پرۆگرامی نوێی زمانی عەرەبی بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی و ئەو فەرمانەش بۆ ساڵی 2016-2017 و ساڵانی داهاتووش جێبەجێ دەكرێت.





