چالاكی
ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدان ساڵیادی ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان پیرۆزده‌كات

له‌ژێر دروشمی ڕه‌سانه‌یه‌تی و نوێگه‌ری ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان ئاهه‌نگی 13ه‌هه‌مین ساڵه‌ی ڕاگه‌یاندنی كرده‌وه.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 10/11/2016 به‌ئاماده بوونی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و نوێنه‌رانی ڕێكخراوه قوتابی وخوێندكارییه‌كان ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان له ئاهه‌نگێكدا ساڵیادی ڕاگه‌یاندنی ڕێكخراوه‌كه‌یان كرده‌وه .
شاندی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان كه ئاماده‌ی یاده‌كه‌بوون ، له بروسكه‌یه‌كی پیرۆزباییدا جه‌ختیان له‌سه‌ر پرۆه‌ی هاوبه‌ش و داكۆكی كردن له‌مافه‌كانی مامۆستایان و قوتابیان كرده‌وه ، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی بروسكه‌ی پیرۆزباییه‌كه‌یه .
به‌ناوی خودای گه‌وره
ئێمه له ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستانه‌وه وێڕای پیرۆزبایی كردنمان به‌بۆنه‌ی 13ه‌هه‌مین ساڵه‌ی ڕاگه‌یاندنی ڕێكخراوه شكۆمه‌نده‌كه‌تان ، هیوادارین له ئان و ساتێكی وه‌ك ئه‌مرۆدا بتوانن زیاتر خزمه‌ت به توێژی قوتابیان بكه‌ن و له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به قوتابیان و خوێندكاران كار‌و پرۆژه‌ی هه‌ماهه‌نگ بته‌وتربكرێت تا زیاتر بتوانین خزمه‌ت به پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن و زانست بكه‌ین له هه‌رێمی كوردستان .
هه‌روه‌ها داوا له‌بڕێزتان ده‌كه‌ین به‌رده‌وام بن له داكۆكی كردن له مافه‌كانی مامۆستایان و قوتابیان .
مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان
10/11/2016





