ته‌كنه‌لۆژیا

خزمەتگوزارییەکی نایاب بۆ فەیسبووک راگه‌یه‌نرا

کۆمپانیای فەیسبووک لە ڕاگەیه‌نراوێکدا رایگه‌یاندووه‌: ئێستا خزمەتگوزارییەکی نوێیان بۆ بەکارھێنەرانیان لەنێو تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا زیاد کردووە.

دوێنێ 3 ى ئازارى 2017، کۆمپانیای فەیسبووک ڕاگەیه‌نراوێکی فەرمی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاشکرای کردووە، کە ئێستا خزمەتگوزاریی ڕێبەری گەشتیاری بە ناوی (City Guides)ی بۆ بەکارھێنەرانی فەیسبووک بەردەست کراوە.

ئەو خزمەتگوزارییە نوێیەی فەیسبووک، لەسەر ھەردوو سیستەمی ئەندرۆید و IOS بەردەستە، ئەگەر گەشتیش بۆ شوێنێک بکەیت، سوودی بۆت دەبێت و دەتوانیت بەکاری بھێنیت.

ئێستا فەیسبووک لە سەرانسەری جیھاندا بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە، ھەروەھا بە یەکەمین تۆڕی کۆمەڵایەتی دادەنرێت، بەرپرسانی کۆمپانیاکەش بەردەوام خزمەتگوزاریی نوێ بۆ بەکارھێنەرانیان بەردەست دەکەن.

 
 
 

وەڵامێک بنووسە