چالاكی
کۆرسی ڕاگەیاندن بۆ پێگەیاندنی لاوان کۆتایی پێهات

ڕۆژانی ٥شەممەو هەینی ( ۱۰ و ۱۱ / ۱۱ / ۲۰۱٦ ) لە هۆڵی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان ئۆفیسی سلێمانی ،کۆتایی بە کۆرسی ڕاگەیاندن هات بە بابەتەکانی ( هەواڵسازی ) د. نەزاکەت حسین ، ( چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانی و بێژەری سەرکەوتوو )د. یەحیا عمر ڕێشاوی .
کە لەلایەن لقی یەکی ئامادەییەکانی سلێمانی ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان و سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان ئۆفیسی سلێمانیەوە ئەنجام درا ..
وانەکان زۆر بە باشی لەلایەن وانەبێژەکانەوە وترانەوەو ئامادەبوانیش توانین کەشێکی بەچێژو پڕ زانیاری وەرگرن ..








