ته‌كنه‌لۆژیا

جۆره‌ ته‌له‌فزیۆنێك گوێی هه‌یه‌!

بەپێی زانیارییەكانی پێگەی ویكیلیكس، هەواڵگری ئەمریكی بەرنامەیەكی سیخوڕی لەنێو مۆبایلی هۆشمەند داناوە كە توانای هەیە دزە بكاتە نێو تەلەفزیۆنە زیرەكەكانی ئێستا.

پێگەی سكای نیوزی ئینگلیزی بڵاویكردۆتەوە، گروپێك كە بە (رۆژی هیچ) ناسراون هەڵدەستن بەشكاندنی بەرنامەكانی كۆمپیوتەرو مۆبایلی زیرەك و سیخوڕی بەسەر بەكارهێنەرانی دەكەن.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو گروپە لەلایەن هەواڵگری ئەمریكییەوە ڕێنمایی دەكرێن و توانای ئەوەشیان هەیە تەلەفزیۆنی زیرەكی سامسونگ وەكو میكرۆفۆن بەكاربهێنن بۆ سیخوڕی كردن.

هەروەها ویكیلیكس بڵاویكردۆتەوە، لەساڵی رابردوەوە ئەو گروپە دەستیان بەكاركردووەو بەشێوەیەكی زۆر زانستیانە كارەكانیان ئەنجام دەدەن.

وەڵامێک بنووسە