هه‌واڵ

سبەی پارەی هاتوچۆی مامۆستایان دابەش دەكرێت

بڕیارە سبەی چوارشەممە بڕەپارەی ھاوکاری ھاتوچۆی مامۆستایانی دەرەوەی شار كەلەلایەن رێكخراوی  GIZ) ی ئەڵمانی دابین کراوە دابەش بكرێت .

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی رۆژنامەوانی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ئەوەهاتووە: بەمەستی دابەش کردنی بڕەپارەی ھاوکاری ھاتوچۆی مامۆستایانی دەرەوەی شار کە لەلایەن ڕێکخراوی ( GIZ) ی ئەڵمانی دابین کراوە بەیانی ۲٠۱۷/۳/۱٦ کات ۹ ی بەیانی لە بەڕێوەبەرایەتی ئامادەو مەشق بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و مامۆستایان پارەکە دابەش دەکرێت بەهاتنتان خۆشحاڵ دەبین . 

شوێنی بەڕێوەبەرایەتی ئامادەو مەشق وڕاهێنان دەكەوێتە پشت نەخۆشخانەی فریاکەوتن .

وەڵامێک بنووسە