ته‌كنه‌لۆژیاخوێندن و په‌روه‌رده‌

چەند ئەپێک بۆ ئەو کەسانەی لە بیرکاری لاوازن

بەهۆی گەشەسەندن وبەرەوپێشچونی تەکنەلۆژیا، لە ئێستادا بەشی زۆری ئەو کێشە و گرفتانە چارەسەر بووە کە خوێندکاران بەدەستییەوە دەیانناڵاند. لەگەڵ ئەو گەشەسەندنانەشدا بابەتە ماتماتیکییەکان بێبەش نەبوون و لە ئێستادا چەندین ئەپ و بەرنامەی تایبەت بەشیکارکردنی بابەتە ماتماتیکییەکان لە ئینتەرنێتدا بڵاوبووەتەوە.

ئەو بەرنامانەش دەکرێت لە رێگای مۆبایل و لەسەر کۆمپیوتەریش بەکاربهێندرێت و خوێندکاران لێی سودمەندبن. ئەمانەش چەند ئەپێکی تایبەتن بۆئەو مەبەستە:

Mathway

ماثوەی وەک مامۆستایەکی تایبەت وایە و دەتوانیت ئەو پرسیارەی لات گرانە و بۆت شیکار ناکرێت ئاڕاستەی بکەیت. جا لەرێگەی فۆتۆبێت یاخود داخڵ کردنی ئەو زانیارییانەوە کە دەتەوێت شیکاریان بکەیت.

College Algebra Prep, Practice

ئەمەش وەک کۆلێژێک وایە. واتە چ ئەگەر خوێندکاری زانکۆ یاخود مامۆستایت و تەنانەت ئەگەر  لە قۆناغی سەرەتاییش بیت هیچ کێشەت نییە. دەتوانیت کۆرسە تایبەتەکانی ئەلجێبرا وەرگریت و لێی سودمەندبیت. ئەمە جگە لەوەی هاوکاریت دەکات لە شیکارکردنی لێکدانەوە شیکارییەکانی تایبەت بە جەبر.

Desmos Graphing Calculator

ئەم ئەپەش تایبەتە بە باتە ئەندازەییەکان و لێکدان و چەندین بابەتی دیکەی بیرکاری کە دەتوانێت لە رێگەی داخڵ کردنی داتاکانەوە ئەو بابەتەت بۆ شیکاربکات کە دەتەوێت.

وەڵامێک بنووسە