خوێندن و په‌روه‌رده‌

مامۆستایه‌ك : ئه‌گه‌ر بایكۆت بشكێنم وانه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌ڵێمه‌وه‌ ..

گەر دەوامیش بکەم !!

لەعەرەبیدا/ باسی بێ ضمیریتان دەکەم
لەکوردیدا/ باسی بێ ئەدەبییتان دەکەم
لەئینگلیزیدا/ باسی ۆرک شۆپ و دیبەیت و پانێڵتان دەکەم

لەئاین دا/ باسی بێ ئەخلاقیتان دەکەم
لەمێژوودا /باسی حوکمی بنەماڵەیتان دەکەم
لەجوگرافیادا / باسی بەشکردنی نیشتمان دەکەم

لەئابوریدا/ باسی دزینی داهاتوو دەرامەتی سەرزەوی وژێر زەویتان دەکەم
لەبیرکاری دا /باسی ژمارە حسابیەکانتان دەکەم
لەزانست دا / باسی بڕوانامە ساختەکانتان دەکەم

لەهونەر دا / باسی گەعدەکانتان دەکەم
لەوەرزش دا / باسی قەڵەویتان دەکەم
لەکۆمپیوتەر دا / باسی بێ ئەقڵیتان دەکەم

لەمافی مرۆڤدا/ باسی ڕفاندن و زیندان کردنتان دەکەم
لەوێنەدا/ باسی کۆشک و تەلار و ڤێلاکانتان دەکەم
لەئەحیادا/ باسی مشەخۆریتان دەکەم

لەکیمیادا /باسی هاوکێشە پڕکێشەکانتان دەکەم
لەفیزیادا/ باسی هێزی کێش کردنی بێگانە دەکەم
لەسروددا / ئاڵای سپی هەڵەکەم بۆ نیشتمانە فرۆشراوەکەم

وەڵامێک بنووسە