هه‌مه‌ڕه‌نگ

کۆمەڵێک خۆراک دەکرێت ڕێگربن لە بۆنی ناخۆشی جەستە

بە پێی ماڵپەری “Bold sky”، بەهۆی هەندێک گۆڕان کە لە جەستەدا ڕوودەدات دەکرێت ببێتە هۆکاری دروستبوونی بۆنی ناخۆشی جەستە. لێرەدا کۆمەڵێك خۆراک دەخەینەڕوو کە دەکرێت ببنە هۆکاری نەمانی بۆنی ناخۆشی جەستە.

بۆنی ناخۆشی جەستە دەبێتە هۆکاری هەراسانکردنی کەسانی دەوروبەر و هەروەها خودی کەسەکە خۆی، کە هەندێک جار بەهۆی ئارەقکردنەوەی جەستەوە یاخود تێکچونی هۆرمۆنەکانی جەستەوە دروستدەبیت. هەروەها دەکرێت هەندێک خۆراک یارمەتیدەربن لە چارەسەری بۆنی ناخۆشی جەستە.

لە خوارەوەدا کۆمەڵێك لەو خۆراکانە دەخەینەڕوو:

١.  تەماتە:

بەهۆی هەبوونی تایبەتمەندی تەماتە بە دژە بەکتریاکان دەکرێت ڕێگربن لە دەردانی بۆنی ناخۆش لە جەستەوە و هەروەها یارمەتیدەر دەبێت لە گرژبوونی کونەکانی پێست لە جەستەدا.

٢. ڕۆنى گوێزى هيندى:

 ڕۆنى گوێزى هيندى وەک لابەرێکی باشی  بۆنى ناخۆشی جەستەن کە بە یارمەتیدەرێکی باش دادەندرێن.

٣. مەعدەنووس:

بە هۆی دەوڵەمەندی بە دژە بەکتریایی  کە توانای بەرەنگاربوونەوەی دژە ژەهری بۆن ناخۆشیان هەیە.

٤. لیمۆ:

لیمۆ دەکرێت رۆڵێكی گرنگی هەبێت لە لابردنی ڤایرۆس لە جەستەدا بۆیە يارمەتیدەر دەبن  لە ڕێگریکردن لە بۆنی ناخۆشی جەستە.

 

وەڵامێک بنووسە

بابه‌تی گرنگ

Close