ته‌كنه‌لۆژیا

له‌ ڕێگه‌ی ئه‌پڵیكه‌یشنی مێسنجه‌ره‌وه‌ هه‌موو ڕۆژێك زیكره‌كان و فه‌رمووده‌كان و ئامۆژگاری به‌سوود وه‌رگره‌

بێگومان ئه‌پڵێكه‌یشنی تایبه‌ت به‌ خوێندنی  زیكره‌كان و فه‌رمووده‌كان  زۆرن بۆ هه‌موو سیسته‌مه‌كان،به‌تایبه‌ت مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كان و په‌ره‌سه‌ندنیان به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو.

به‌هؤی به‌ره‌و پێش چوون و په‌ره‌سه‌ندنی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و زۆری به‌كارهێنه‌رانی به‌ جۆرێك هه‌ریه‌ك له‌ ئێمه‌ به‌لانی كه‌م فه‌یس بووك به‌كار ده‌هێنین و رۆژانه‌ كاتێكی زۆر به‌ دیار به‌كارهێنانی ئه‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ و فه‌یس بووك به‌ تایبه‌ت به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

له‌م بابه‌ته‌ دا رێگایه‌كتان پێ ئاشنا ئه‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌ ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌پلێكه‌یشنی مێسنجه‌ر كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ بواری گفتۆكردنی تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك  و زیكره‌كان بخوێنن و هه‌موو رۆژێك كۆمه‌لێك فه‌رمووده‌ت بیرده‌خاته‌وه‌  هه‌روه‌ها وه‌ك و بیرخه‌ره‌وه‌یه‌كیش وایه‌ له‌ كاتی به‌كارهێنانی فه‌یس بووك بیرمان ده‌خاته‌وه‌ كه‌ زيكرةكان  بخوێنن ئه‌ویش له‌ رێگه‌ی ناردنی زیكره‌كان، نموونه‌ له‌ كاتی ئێواران زیكری ئێواران ده‌نێرێت و پێمان ده‌لێت ئایا ده‌ته‌وێ بیخوێنی.

چۆنیه‌تی كاراكردن ناردنی  زیكره‌كانم له‌ رێگه‌ی مێسنجه‌ره‌وه‌

1-سه‌ره‌تا ئه‌پڵیكه‌یشنی مێسنجه‌ره‌كت بكه‌ره‌وه‌ باشان بۆ سه‌ر به‌شی  search دوتر ده‌نووسین زیكره‌كانم

1

2-دوای دۆزینه‌وه‌ی QuranMessnger كلیك له‌سه‌ر به‌شی get started بكه‌2

3- پاشان ده‌بینین نامه‌یه‌ك دێت پێمان ده‌لێت ده‌ته‌وێ كارای بكه‌ی ئیتر رۆژانه‌ و شه‌وانه‌  له‌ ڕێگه‌ی مێسنجه‌ری فه‌یسبووكه‌كه‌مان نامه‌ان بۆ ده‌نێرێت  و زیكره‌كان و فه‌رمووده‌كان و ئامۆژگاری به‌سوودمان بیرده‌خاته‌وه‌.

3

 ماڵپەری تێك ئای،

وەڵامێک بنووسە