هه‌مه‌ڕه‌نگ
شیر و ماست له خه‌مۆكی دوورتان ده‌كاته‌وه.

گرووپێك له لێكۆڵه‌ره‌وانی ژاپۆنی و چینی ئاشكرایان كرد، ئه‌گه‌ر هه‌فتانه یه‌ك تا چوار ژه‌م شیر و ماست بخۆن، ئه‌وا له خه‌مۆكی دوورتان ده‌كاته‌وه.
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان پێداگرییان له‌وه كردووه ئه‌و شیر و ماسته‌ی ده‌خورێت چه‌وری به‌رز نه‌بێت، به‌ڵكو بڕێكی كه‌م چه‌وریی تێدا بێت.
یه‌كێك له لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان ده‌ڵێت، پێوه‌ندییه‌كی پته‌و له نێوان خواردنی به‌رهه‌مه‌كانی شیر و له‌ناوچوونی نیشانه‌كانی خه‌مۆكی، ماندووبوون و ترس و دڵه‌ڕاوكێدا هه‌یه.

له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه هه‌زار و ١٥٩ كه‌س كه ته‌مه‌نیان له نێوان ١٩ تا ٨٣ ساڵ و سه‌رجه‌میان نه‌خۆشیی خه‌مۆكییان هه‌بووه و دواتر بۆ چه‌ندان ساڵ له ژێر چاودێریدا بوون و ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ی هه‌فتانه چه‌ند جارێك به‌رهه‌می شیری كه‌م چه‌ورییان خواردووه، خهمۆكییهكهیان كه‌م بووه‌ته‌وه.




