خوێندن و پهروهرده
سیاسەت لە زانکۆ تایبەتەکاندا قەدەغە دەکرێت

داوالە زانکۆتایبەتەکان دەکرێت ڕێگە بگیڕێت لەومامۆستانەی باسی سیاسەت دەکەن لە وانەکاندا .
بە پێ فەرمانێکی وەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی ئاماژە بە نهێنی و تایبەتی ئەو فەرمانە دەکات تێیدا داوا لە سەرجەم زانکۆکان کراوە کە کۆبونەوەی فراوان بکرێت لەگەڵ مامۆستایاندا ئاگاداریان بکەنەوە لەکاتی وانەوتنەوەدا لەبابەت دەرنەچن و باس لە سیاسەت نەکەن.
لەو فەرمانەدا هاتووە(دیارە لە هەندێ زانکۆی تایبەت هەندێ وانە بێژ لە کاتی وانە وتنەوە لا بابەت دەردەچن و وانەکەیان تێکەل بە سیاسەت و بابەتی لابەلا دەکەن ، بۆیە داواکارین کە کۆبۆنەوەی بەرفراوان بکرێت لە گەڵ مامۆستایان ئگاردار بن لە کاتی وانە ووتنەوە لە بابەتەکان دەرنەچن بە پێچەوانەوە رێکاری پێویست بەرامبەریان بگرنە بەر).
فەرمانەکە بەرواری لە ٢٩-١-٢٠١٤ دەرچووە بۆ گشت زانکۆ تایبەتەکان نێردراوە.




