دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بەرواری ٢٠١٧.٤.٢١ کاتژمێر ٦ بەدواوە لە بەشەناوخۆی کوڕان لە قلیاسان ئاگر کەوتەوە، کارمەندێکی بەرگری شارستانی بوو بە یەکەم قوربانی و وەفاتی کرد، هەروەها دوو کارمەندی تریش بە سوکی برینداربوون.
هەروەها چەند قوتابییەک توشی تەنگەنەفەسی بوون وە تا ئێستا دوو قوتابیش بریندارن و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانیکراون .
خۆشبەختانە ئاگرەکە ئێستا کۆنترۆڵ کراوە، بەڵام زیانێکی زۆر بەر بیناکە کەوتووە و کەل و پەل و پێداویستی بەشێکی زۆری قوتابییەکان زیانی پێگەیشتووە و سوتاون.
نوێکراوەتەوە




