بەداخەوە دوای کەوتنەوەی ئاگر لە بەشە ناوخۆی فاکەڵتی ئەندازیاری لە کەمپی نوێ-قلیاسان، کارمەندێکی ئاگر کوژێنەوە بوو بە قوربانی و دوانیتریش برینداربوون، هەروەها دوو قوتابی تریش برینداربوون و چەند قوتابیەکی تریش توشی تەنگە نەفەسی بوون کە بەشێکیان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کران.
دوای چەند کاتژمێرێک ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا، بەڵام بەشێکی زۆری بیناکە سوتا و زیانێکی زۆری پێگەیشت.
قوتابیەکیش کە لە شوێنی ڕوداوەکە بوو بە گەشەپێدانی ڕاگەیاند؛ ئێمە لەدەرەوە بووین ئەوەندەمان زانی ئاگر لە بەشەناوخۆی بەرز بویەوە، ئێمە فریای هیچ نەکەوتین و بەشێکی زۆری کەل و پەل و پیداویستیەکانمان سوتان.
وێنەی ئەو کارمەندەی کە بوو بە قوربانی ڕوداوەکەی ئەمڕۆی بەشەناوخۆییەکەی فاکەڵتی ئەندازیاری/کوڕان




کاتی سوتانی بیناکە




فۆتۆ: چێنەر




