وتار
په‌روه‌رده بێ بایكۆت په‌روه‌رده نیه..!

مامۆستایان ده‌ستیان كردووه به بایكۆتكردنی پرۆسه‌ی خوێندن، ئه‌مه‌ش وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كی تازه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌ك په‌روه‌رده ده‌كه‌ن (نا)كانیان به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌رز بكه‌نه‌وه، ناڕه‌زایی و ده‌نگیان به‌رز به‌رز بكه‌نه‌وه تا ئه‌وه‌ی نه‌بنه به‌شیك له‌و پرۆسه‌ی كه كۆمه‌ڵگای بێ ده‌نگ كردووه و ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك به كۆیله بكات و شاپه‌كان له‌سه‌ر خه‌ڵك و هاوڵاتیان زیاتر و زیاتر بكات..
لێره‌دا بایكۆت وه‌كو پێویستیه‌كی پێویست ده‌رده‌كه‌وێت و پێویسته بوونی هه‌بیت بۆ ئه‌وه‌ی به لانی كه‌مه‌وه قوتابیه‌ك كه ده‌خوێنێت فێری ئه‌وه بكریت كه نابیت هه‌میشه به (به‌ڵێ) وه‌ڵام بداته‌وه و سه‌ری نزم بكاته‌وه و ملكه‌چ بێت، بایكۆت گرنگتره له خوێندن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئازادی له پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌یه، ئه‌وه ئازادییه كه فێرمان ده‌كات نابیت بۆ هه‌میشه ببینه كۆیله‌ی ده‌سه‌ڵات و به (ئم) وه‌كو ره‌جه‌ب مامه‌ڵه بكه‌ین، به‌ڵكو پێویسته (ناسكه)یه‌ك هه‌بێت، كه ره‌جه‌ب فێربكات كه پشت به خۆی ببه‌تستێت و بتوانێت هه‌نجیره‌كان به ئاسانی له داره‌كه بكاته‌وه، نه‌وه‌ك چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بێت كه قله هه‌نجیرێك بكه‌وێت و ئه‌ویش بیخوات، ئێستا كۆمه‌ڵگا به گشتی رۆلی ره‌جه‌ب ده‌بینن و مامۆستایانیش رۆلی (ناسكه) به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن، ئایا ده‌توانن كۆمه‌ڵگا فێربكه‌ن تاكو داوای مافی خۆی بكات.
ره‌نگه ئه‌م بایكۆته‌ی مامۆستایان، كاریگه‌ری زۆری به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاوه هه‌بێت، ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌ك ئه‌م بایكۆته‌ی پێش خۆشبیت، هه‌رگیز نابیته مامۆستا به‌ڵكو رۆلی فه‌رمانبه‌ریك ده‌بینێت و بۆ پاره نانێك ئاماده‌ییه نه‌ك خۆی پیشه‌كه‌ی هه‌رزان فرۆش ده‌كات.
قاسم سروش




