دوای ئەوەی ئێمە لە ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان (ksdo )هەڵمەتێکی واژوو کۆکردنەوەمان لە سەرتاسەری کوردستان راگەیاند دژی وەرگرتنی بڕی (100)هەزار دینار لە (5/10/2016_ 15/10/2016) لە قوتابیان لەکاتی وەرگرتنی بەشە ناوخۆیەکان ، زیاد لە (10000) دەهەزار واژوو کۆکرایەوە داوایەکمان لە وەزیری خوێندنی باڵا د.یوسف گۆران کرد بۆ ئەوەی لە نزیکەوە چاومان پێی بكهوێت وزیانەکانی وەرگرتنی ئەو برە پارەیە بخەینە روو لەم کاتی قەیرانە کەژمارەیەکی زۆر قوتابی وازیان لە دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکان هێناوە ، بەڵام بەداخەوە دوای (15) رۆژ لە چاوەروانی ئامادەی ئەوەی تێدا نهبوو بمان بینێت ههرجار به بیانووی جۆراوجۆر ، بۆیە ئێمە وەک ئەو بەڵێنەی بە قوتابیانماندا بوو داواکاریەکەیان بەرزدەکەینەوە بۆ لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی ههرێمی كوردستان (سەرەرای ئەوەی پەرلەمانیش پەکخراوە) و ،ناجار ئێمە ئەو هەڵمەتە لە کەناڵەکانی راگەیاندن(بینرا و بیسترا و نوسراو ومیدیای ئهلیكترۆنی ) دەخەینە روو، وه بهڵێنی ئهوه دووپات دهكهینهوه جارێکیتر نوسراومان بۆ وهزارهتی خوێندنی باڵا و لیژەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان دەنێرینەوە.





