به‌گوێره‌ی نوسراوێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، كه واژۆی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنه‌رانی له‌سه‌ره، ڕۆژ 10ی ئایاری 2017، بڕیاردراوه مۆڵه‌ت بدرێت به‌پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، ئه‌و بڕیاره‌ش به‌ده‌ر بكرێت له‌هه‌رسێ بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌به‌رهێنه‌ران، كه په‌یوه‌ست بوون به‌ڕاگرتنی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون.
جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایان وتیشی:” به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون كه هه‌زارو 500 خانوو له‌خۆده‌گرن، زه‌ویمان دیاریكردووه‌و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ كۆمپانیای وه‌به‌رهێنه‌ر گرێبه‌ستمان واژۆكردووه، ده‌مانه‌وێت نرخێكیش بۆ خانووه‌كان و بڕی قیستی مانگانه‌ش دیاری بكه‌ین كه له‌گه‌ڵ موچه‌ی ئه‌مڕۆی مامۆستایان بگونجێت”.
جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌و خانووانه سه‌رجه‌م مامۆستایان به‌مامۆستایانی زانكۆشه‌وه ده‌گرێته‌وه‌و ده‌توانن لێی سودمه‌ندبن و داواشیكرد، مامۆستایان پشوویان درێژ بێت له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌و وتی: “به‌زووترین كاتیش پرۆژه‌كان ته‌واو ده‌كه‌ین”.
لهههوڵێكیشدا بۆ رێگریكردن له دابه‌شكردنی ئه‌و خانووانه به‌شێوه‌ی نایاسایی و جیاوازیكردن له‌نێوان مامۆستایان، ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی كه‌لار لیژنه‌یه‌كی خۆبه‌خشیان پێكهێناوه.
به‌وته‌ی یه‌كێك له مامۆستایانی قه‌زاكه، كاری لیژنه‌كه بریتی ده‌بێت له چاودێریكردنی چۆنیه‌تی دروستكردنی پرۆژه‌كه‌و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر مامۆستایان به‌شێوه‌ی یاسایی و به‌دووری بێت له واسته‌كاری.





