
شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ
بەناوی مەکتەبی سکرتاریەتی ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان گەرمترین پیرۆزبای ئاراستەی سەرجەم قوتابیان و دانیشتوانی هەڕێمی کوردستان و موسڵمانانی جیهان دەکەین.
مانگی رەمەزانی ئەم ساڵ هاوکاتە لەگەڵ دەست پێکردنەوەی تاقیکردنەوەکانی کۆتای ساڵ و بوونی چەندین ئاریشەو قەیران کە بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە کە بەشێک لەو قەیرانانە دروستکراون لە ئەنجامی ململانێی سیاسی و حزبایەتی خوڵقاون و ئاسۆی چارەسەر و ئومێد بەدی ناکرێت تاکە زیانمەندی ئەم بارو دۆخەش هاوڵاتیانە.
لە کۆتایدا داواکارین لە پەروەردگاری مەزن قوتابیەکانمان سەرکەوتو بکات لە تاقیکرنەوەکان و تاعەت و عیبادەت و نزاو پارانەوەکانی ئەم مانگی پڕ خێر و بەرەکەتەمان لێ وەرگرێت و رەحمێک بە حاڵی ئەو میلەتە خێر لە خۆ نەدیوە و حاڵی موسڵمانانی جیهان بکات.
دووبارە پیرۆزە مانگی پڕ خێر و پەرەکەت.
مەکتەبی سکرتاریەتی ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان
هەولێر ۲٦ – ٥ –۲۰۱۷




