خوێندن و په‌روه‌رده‌هه‌واڵ

وردەكاری بڕینی هێڵەكانی ئینتەرنێت لەڕۆژانی تاقیكردنەوەكاندا

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا لەكاتی تاقیكردنەوەكانی پۆلی نۆ و 12ی ئامادەیی هێڵەكانی ئینتەرنێت بۆ ماوەی سێ كاتژمێر ڕابگیرێت.

 

سەرچاوەیەك لە كۆمپانیای گۆران نێتەوە به‌ سایتی كوردیوی  ڕایگەیاند: وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێنماییەكی لەسەر ڕاگرتنی هێڵی ئینتەرنێت لەڕۆژانی تاقیكردنەوەكانی پۆلی نۆ و 12ی ئامادەیی بۆ ناردوین و بەگوێرەی بڕیارەكە پێویستە لەو ڕۆژانەی تاقیكردنەوەكانی تێدا ئەنجام دەدرێت لە كاتژمێر شەشی سەرلەبەیانیەوە تاوەكو نۆی سەرلەبەیانی هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕابگیرێت.

 

جێگای ئاماژە بۆكردنە تاقیكردنەوەكانی پۆلی نۆی ئامادەی لە ئەمڕۆوە 14-6-2017 دەست پێدەكات و پۆلی 12ی ئامادەیی لە سبەینێوە 15-6-2017 دەست پێدەكات و هەفتانە لەڕۆژانی یەك شەممان و چوار شەممان تاقیكردنەوەی پۆلی نۆ دەبێت و ڕۆژانی دوو شەممەو پێنج شەممە تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەی دەبێت.

 

وەڵامێک بنووسە