هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د_
سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان هۆشداریده‌دات له‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌یه حكومه‌ت په‌نا بۆ ئه‌وه ببات موچه‌ی مامۆستایانی سنووری بایكۆت وه‌كو خۆی نه‌دات، له‌حاڵه‌تی ده‌ستپێنه‌كردنی خوێندن، هه‌رچه‌نده مامۆستایانی ناڕازی پێیانوایه ئه‌وه هاوشێوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی وه‌زیری په‌روه‌رده بۆ ترساندنه.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به‌خه‌ندان-ی وت “مه‌ترسیمان هه‌یه خوێندنی ئه‌مساڵ دوابخرێت، به‌ڵام هه‌وڵ هه‌یه‌و هیواشمان هه‌یه ئه‌وه روونه‌دات چونكه هێشتا 15 رۆژی ماوه”.
وتیشی “ئه‌گه‌ر خوێندنی ئه‌مساڵ دوابخرێت ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت خوێندكارانه، كه به‌شێكیان منداڵی مامۆستایان خۆیانن، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه حكومه‌ت په‌نا بۆ ئه‌وه ببات موچه‌ی مامۆستایانی ئه‌و سنوره وه‌كو خۆی نه‌دات كه بایكۆت ناشكێنن، هیوادارین ئه‌وه روونه‌دات چونكه بابه‌ته‌كه قورسه”.
ئه‌و وتانه‌ی دوای ئه‌وه دێت كه‌دوێنێ یه‌كشه‌ممه وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر دواكه‌وتنی خوێندن بگاته دوو مانگ ناتوانن قه‌ره‌بووی بكه‌نه‌وه‌و به‌ناچاری ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پارێزگاكان‌و ئیداره‌كان تاوتوێی دواخستنی خوێندنی ئه‌مساڵ بكه‌ن.
مانگ‌و نیوێكه، مامۆستایانی هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه‌و قه‌زای كۆیه له‌پارێزگای هه‌ولێر بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندنیان كردووه‌و ئامادهنینی بایكۆت بكشێننو داوای پێدانی موچه له‌كاتی خۆی‌و نه‌هێشتنی سیستمی پاشه‌كه‌وتكردنی موچه ده‌كه‌ن، كه حكومه‌ت له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه په‌یڕه‌وی كردووه.
شه‌ممه‌ی رابردوو یه‌كێتی مامۆستایان له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ته‌ئكیدی كرده‌وه له‌وه‌ی “ئه‌ركی حكومه‌ته مافه‌كانی مامۆستایان بدات ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت ده‌وام ده‌ستپێبكاته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ستكاری سیستمی موچه بكات‌و ژماره‌یه‌كی بانكی بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستایان دڵنیابن ئه‌و پاره‌یه لای حكومه‌ت وه‌ریده‌گرنه‌وه”، هه‌ر به‌وته‌ی ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی.
گه‌رمیانی وتیشی “پێویسته حكومه‌ت هه‌موو 30 رۆژجارێك موچه‌ی مامۆستایان بدات‌و دوانه‌كه‌وێت، بۆیه ئێمه حكومه‌ت به‌هۆكار ده‌زانین بۆ دواخستنی ده‌وام، نامهیهكیشمان ئاراسته‌ی یونسێفو یونسكۆو یه‌كێتی مامۆستایانی جیهانو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وهزیرانو جێگره‌كه‌ی كردووه”.
به‌ڵام هه‌ورامان نیعمه‌ت، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی مامۆستایانی ناڕازی به‌خه‌ندان-ی وت “به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه بڕیارمانداوه ناڕهزاییو خۆپیشاندان به‌رده‌وامی هه‌بێت، تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ی حكومه‌ت وه‌ڵامی داواكاریه‌كانمان ده‌داته‌وه”.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ر دواخستنی خوێندنی ئهمساڵو هۆشداریی پێنه‌دانی موچه‌ی مامۆستایان هه‌ورامان نیعمه‌ت وتی “ئه‌و ته‌نها بۆ ترساندنی مامۆستایانه… وه‌زیر لههۆشدارییهكهیدا پێی نه‌وتین به‌پێی كام یاسا خوێندن دواده‌خرێت ئه‌گه‌ر ده‌وام نه‌كرێت، بۆیه دواكه‌وتنی ده‌وام ده‌رچه‌ی یاسایی هه‌یه‌و ده‌توانرێت له‌كۆتایی كاتی ده‌وام زیادبكرێت یاخود رۆژه‌كانی خوێندن زیاتر بكرێت، بۆیه چاره‌سه‌ری هه‌یه”.
وتیشی “دواخستنی خوێندن له‌ئه‌ستۆی ئێمه‌دا نیه، ئێمه بایكۆتمان نه‌كردووه تاوه‌كو موچه‌مان ببڕێت، به‌ڵكو موچه‌مان بڕاوه دواتر بایكۆتمان كردووه، كاره‌كه حكومه‌ت كردویه‌تی ئه‌وه‌ی ئێمه كردومانه كاردانه‌وه‌یه”.
تائێستا له‌سنوری پارێزگای سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، ئیداره‌ی گه‌رمیان، راپهڕینو قه‌زای كۆیه، وهزری نوێی خوێندنی ئه‌مساڵ (2016-2017) ده‌ستی پێنه‌كردوه به‌هۆی بایكۆتی زیاتر له 50 هه‌زار مامۆستای ئه‌و سنوورانه‌وه، كه‌زیاتر له 700 هه‌زار خوێندكار له خوێندن بێبه‌ش بوون له دوو هه‌زارو 500 خوێندنگه.
سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایان وتی “ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رایگه‌یاندووه ئه‌وه‌یه تاوه‌كو دوو مانگ چاوه‌ڕوان ده‌بن، به‌ڵام دواتر ده‌ستكراوه ده‌بن له‌به‌رانبه‌ر هه‌ر بڕیارێك كه‌ده‌ری بكه‌ن، به‌پێی یاساكانی خوێندنیش 30 رۆژ دیاریكراوه بۆ خوێندكاران‌و مامۆستایان ئه‌گه‌رنا به‌كه‌وتوو هه‌ژمارده‌كرێت له‌و ساڵه، به‌ڵام له‌م دۆخه‌ی ئێمه رێگه به‌وه‌ده‌درێت درێژبكرێته‌وه بۆ 60 رۆژه”.




