ههمهڕهنگ
ئەستێرە جیهانیە بەناوبانگەکان لە ڕەمەزاندا بەڕۆژوو دەبن

موسڵمانان بە گشتی لە جیهاندا لە مانگی ڕەمەزاندا بەڕۆژوو دەبن و بایەخێکی تایبەت بەو مانگە دەدەن، هاوکات هەندێک لە ئەستێرە جیهانیە بەناوبانگەکان لە ڕەمەزاندا بەڕۆژوو دەبن و گرنگی تایبەت بەو مانگە دەدەن.
پارێزەر و نوسەری بەناوبانگی بەریتانی ئەمەل کلۆنی کە بەڕەگەز لوبنانیە، هاوسەری ئەستێرەی ناسراو جۆرج کلۆنیە، بەڵام وازی لە ئاینی ئیسلام نەهێناوە و لەمانگی ڕەمەزانیشدا بەڕۆژوو دەبێت.

ئالیون سیام ناسراو بە ئاکۆن کە گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی ئەمەریکیە و بەڕەگەز سەنیگالیە، هەمیشە خۆی پێناسە دەکات بەوەی کەسێکی ڕۆحانیە و لە دین ناتوانێت دابڕێت و پەیڕەوکەری ئاینی ئیسلامە و بەڕۆژوو دەبێت لە ڕەمەزاندا

مایک تێسون زۆرانبازی ئەمەریکی ناسراو بە پیاوی ئاسن، لە ساڵی 1992 هاتۆتە سەر دینی ئیسلام و ناوی خۆی گۆڕیوە بۆ مالیک عەبدولعەزیز.

جانێت جاکسۆن ئەستێرەی ناسراوی ئەمەریکا و خوشکی پادشای گۆرانی پۆپ مایکڵ جاکسۆن، دوای ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ ملیاردێرێکی قەتەری کرد بەناوی ویسام بڕوای بە ئاینی ئیسلام هێنا و لەمانگی ڕەمەزانیشدا بە ڕۆژوو دەبێت.

جێمیما گۆلنزمیس خانمە نمایشکاری بەناوبانگی بەریتانی، پاش ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ یاریزان عەمران خان کردن ئاینەکەی گۆڕی و بڕوای بە ئاینی ئیسلام هێنا.

جیجی حەدید خانمە نمایشکاری بەناوبانگی ئەمەریکی بەڕەگەز فەلەستینی، هەر وەک خێزانەکەیان سەر بە ئاینی ئیسلامە و لە مانگی ڕەمەزانیشدا بەڕۆژوو دەبێت کە بەلای هەندیک کەسەوە ڕەنگە سەیر بێت.
بێلا حەدید خانمە نمایشکاری ئەمەریکی و خوشکی جیجی حەدید، هەمیشە دەڵێت ئاینی ئیسلام جێگای شانازیمە لە چاوپێکەوتنەکانیدا، هاوکات لە مانگی ڕەمەزانیشدا بە ڕۆژوو دەبێت.




