وتار
گه‌نج…


گه‌نج
هەمزە بایز
قۆناغی لاویه‌تی مرۆڤ خاوه‌نی هێزو توانا‌و ئه‌زمونه. بۆیه ئه‌م قۆناغه به گرنگ ده‌زانرێت بۆ تاك یان بۆ كۆمه‌ڵگا. گه‌نجی هۆشیار جێگا‌و كاریگه‌ری تایبه‌تی خۆی هه‌یه له دروستكردن و به‌ره‌و پێشبردنی كۆمهڵگاو نه‌ته‌وه‌كه‌ی. به‌تایبه‌تی له‌بواری هوشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابوری و به‌رگریه‌وه.
وه‌ك هه‌ر وڵات و میلله‌تێكی دنیا گه‌نج و لاوی كوردستانیش شوێن و رۆڵ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆی كایه‌كانی ژیانی وڵاته‌كه‌ی هه‌یه، بۆیه پێویسته هه‌ریه‌كه به‌پێی لێوه‌شاوه‌یی كاریگه‌ری خۆی بسه‌لمێنێ. بۆ سه‌لماندنی ده‌وری خۆی پێویستی به چه‌كی هوشیاری و زانیاری هەیه. ده‌سپێكی رۆڵی گه‌نج له هوشیاركردنهوی كۆمه‌ڵگا، هوشیاری و به‌رچاو رونیهتی .سه‌ره‌تا هیچ كه‌س ناتوانێ خه‌ڵك هوشیار بكاته‌وه تا خۆی هوشیار نه‌بێت و به‌رچاوی رون نه‌بێت، به‌ردی بناغه‌ی هوشیاری، خۆ په‌روه‌رده‌كردنه له‌سه‌ر به‌هاو پرنسیبه‌كانی مرۆڤایه‌تی، ریزگرتن له ماف و ئازادیه‌كانی به‌رامبه‌ر، پاراستنی به‌هاكانی ژینگه، باوه‌ڕبون به یه‌كسانی و سه‌روه‌ری یاسا. واته پێویسته گه‌نج خۆی دروست بكات، كه‌رەسته‌كانی خۆ دروست كردنیش له ناو كۆمهڵگاو سه‌رچاوه زانستیه جۆراوجۆره‌كانی ناو په‌رتوك و كتێبه‌كان به ده‌ست بهێنێت.
دیاره ئه‌م پرۆسه‌یه درێژخایه‌نه، پێویستی به به‌خشین و وه‌رگرتنه، واته هێنده‌ی وه‌رده‌گری له‌ده‌وروبه‌ر پێویسته زۆر به سهغاوهتهوه دو هێنده ببەخشیهوه.
گه‌نجی كوردستان گه‌نجێكی زیندویه پێویسته باوه‌ڕ و متمانه‌ی زیاتر به خۆی هه‌بێت، ئه‌وه‌نده هوشیارو به ئاگابێت خوێندنه‌وه‌ی بۆ قۆناغ و هه‌لومه‌رجی گوزه‌رو ئاینده هه‌بێت، خوێندنه‌وه‌ی بۆ سه‌رجه‌م كایه‌كان هه‌بێت، نه‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری پڕوپاگه‌نده‌ی به‌رژه‌وه‌ندخوازو هه‌لپه‌رسته‌كان. نه‌كه‌وێته ژێربارو كاریگه‌ری هیچ ده‌ستكه‌وت و ته‌ماعێكی ماددی و مه‌عنه‌وی مه‌به‌ستدار كه ئامانج پوكاندنه‌وه‌ی دنیا بینی و بزێوی گه‌نج بێت.
ئا لێره‌وه ده‌بێته كه‌سایه‌تیه‌كی باوه‌ڕپێكراوی ناو كۆمه‌ڵگا و ده‌وروبه‌ری، كاره‌كته‌رێكی كاریگهرو به‌رچاو رون و به ئاگا‌و شیاو و به‌متمانه‌و خۆشه‌ویست. ده‌توانێ ببێت بهرابهرو پێشه‌نگی هوشیاركردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی و كۆمه‌ڵگا به‌گشتی و گه‌نجان به تایبه‌ت. ده‌توانێ ببێته ده‌نگ و نوێنه‌ری نه‌وه‌یه‌كی نوێخوازو بنیاتنه‌ر.
دواجار گه‌نج و گه‌نجان به‌یه‌كه‌وه ده‌توانن ببن به هێزی گۆڕانكاری بنیاتنانی دواڕۆژێكی پرشنگدار بۆ خۆیان و گه‌له‌كه‌یان. گه‌نجان ده‌توانن رابه‌رایه‌تی هه‌مو جوڵانه‌وه سیاسی و رۆشنبیری كلتوری و فهرههنگیهكان بكه‌ن. گه‌نجان ده‌توانن پێشه‌نگایه‌تی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگاكه‌ی بكه‌ن بۆ هوشیار كردنه‌وه‌و خۆناسین و یه‌كگرتویی و یه‌ك هه‌ڵوێستیان له پێناو چه‌سپاندنی پایه‌كانی دیموكراتی، ماف و ئازادی و داخوازیه‌كانیان، به‌ره‌و رزگاری و سه‌روه‌ری بۆ هه‌موان، گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵاتێكی نیشتیمانی.




