ههمهڕهنگ
لە رێگای دوو گیراوە کاریگەریەکانی تیشکی خۆر لەسەر پێستی روخسار نامێنێت

لە رێگای دوو گیراوە کاریگەریەکانی تیشکی خۆر لەسەر پێستی روخسار نامێنێت و پێست سپی دەبێتەوە ، ئەوانیش:
گیراوەی زەیتی سروشتی:
پێکهاتەکانی:
یەک کەوچکی زەڵاتە زەیتی رەشکە
یەک کەوچکی گەورە زەیتی زەیتون
شێوازی بەکارهێنانی:
هەردوو زەیتەکە جوان تێکەڵ بکە و بۆ ماوەی کاتژمێرێک بە روخسارتەوە بمێنێتەوە، دواتر بە ئاو و سابون روخسارت جوان بشۆ، پاشان ئاوی گوڵ بدە لە روخسارت یان کرێمی شێدارکەرەوەی پێست بەکاربهێنە.
گیراوەی تەماتە:
پێکهاتەکانی:
کەوچکێک لە تەماتەی وردکراو
یەک کەوچک شیری وشک
یەک کەوچک لە رووەکی سەبار
شێوازی بەکارهێنانی:
تەواوی کەرەستەکان تێکەڵبکە و بۆماوەی ١٠ خولەک بەروخسارتەوە بمێنێتەوە دواتر روخسارت جوان بشۆ، ئەم گیراوەیە رۆژانە بەکاربهێنە تاوەکو ئەنجامێکی باشت دەست دەکەوێت.




